Accessibility links

قەدەغەکردنی لەچک لەسەر کردنی نێو ڕیزەکانی پۆلیسی ژنی تورکیا هەڵدەگیرێت


پۆلیسی ژنی تورکیا ئیتر دەتوانن لەچک بکەنە سەریان وەکو بەشێک لە جلوبەرگی پۆلیسیان.

ئەم بڕیارە لەلایەن ڕۆژنامەیەکی حەکومەتەوە لەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا کە لەمەودوا پۆلیسە ژنەکانی تورکیا دەتوانن لەچک لە ژێر کڵاوەکانیان لەسەر بکەن بە مەرجێک لە ڕەنگی جلەکانیان بێت و سادە بێت

قەدەغەکردنی لەچک لە کارە حکومییەکاندا لە پاش کودەتاکەی ساڵی 1980 ڕاگەیەندرا. سیکولارەکانی تورکیا ئەوە بە سیمبولی کۆنەپارێزی ئاینی دادەنێن لە وڵاتێکی کە بەفەرمی وڵاتێکی سیکولارە.

پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار کە پارتێکی ئیسلامییە، ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدات ئەم کۆتوبەندانە هەڵبگرێت. قەدەغەکردنی لەچک لەسەر کردن لە زانکۆکاندا لە ساڵی 2010 هەڵگیرا و لە ساڵی 2013 لە ئۆفیسەکانی کۆمەڵایەتی هەڵگیرا جگە لە پۆلیس، لەشکر و دادوەری.

XS
SM
MD
LG