Accessibility links

له‌ هه‌ولێر کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى كورد له‌ به‌غدا ساز دەکرێت


له‌ شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌كى زور له‌ ڕێكخراوه‌كانى سڤيل و چالاكوانان و كه‌سايه‌تى و ڕۆژنامه‌نووسان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەرییان سازكرد و تیایدا داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى كورديان له‌ به‌غدا ده‌كرد. به‌شێك له‌ چالاكوانان پێيان وايه ته‌نها بۆ به‌رژوه‌نده‌ى خويان و پڕۆژه‌ بازرگانيه‌كانيان ماون و به‌رگرى له‌ ده‌ستكه‌وته‌ شه‌خسيه‌كانيان ده‌كه‌ن. سه‌رۆكى تۆڕى ميدياى ديارى كوردستان ئالان ساحيب قران بە ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌مان هه‌يه‌ له‌ سه‌ر نوێنه‌ره‌ كورده‌كان كه‌ دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵيان هه‌يه‌ له‌ به‌ر خاترى هيچ تاكێكى كورديش له‌ به‌غدا نين ته‌نها له‌ به‌ر خاترى خويان و پرۆژه‌ بازرگانيه‌كانيان لەوێن.

دلين ڕۆژهه‌ڵات چاڵاكوانێكه‌ بۆ ئه‌م پرێس كۆنفرانسه‌ له‌ سلێمانيه‌وه‌ هاتووه‌ داواى گه‌ڕانه‌وه‌ نوێنه‌ره‌ كورده‌كان و يه‌كخستنى نێو ماڵى كوردى ده‌كات .

لاى خويه‌وه‌ له‌م پرێس كۆنفرانسه‌دا سه‌رۆكى تۆڕى ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نيه‌كانى هه‌ولێريش بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا له‌باره‌ى گه‌رانه‌وه‌ى نوينه‌ره‌ كورده‌كان و ده‌ستكه‌وتيان بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڵێ هه‌موو هێزه‌ سياسى و پارته‌ سياسيه‌كان هيچ ده‌ستكه‌وتيان نه‌بووه‌ بۆ گه‌لى كوردستان هه‌ر له‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق بگره‌ تا وه‌زيرى دارايى به‌ڵكو ئه‌مانه‌ خه‌ريكى ئيداره‌دانى ئيمتيازاتى خويانن و ناره‌زاتيه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان گه‌يشتووته‌ لووتكه‌ بويه‌ ئه‌مرۆ گه‌يشتينه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ بكشێنه‌وه‌ و خه‌ريكى يه‌كخستنى نێو ماڵى كوردى بن.

ڕۆژى 27 ئاب هۆشيار زێبارى وه‌زيرى دارايى عێراق بانگهێشتنى په‌رله‌مان كرا بۆ لێپرسينه‌وه‌ ، به‌ڵام زورينه‌ى په‌رله‌مانتاران ڕازى نه‌بوون به‌ وڵامه‌كانى ناوبراو له‌ سه‌ر ئه‌و تومه‌تانه‌ى كه‌ ئاراسته كراون ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراو به‌هۆى گرژى و ئاڵوزيه‌وه‌ و زياتر له‌ 50 په‌رله‌مانتاريش واژوويان بۆ خستنه‌ ده‌نگدانى متمانه‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ له‌ زێباريان كرد له‌ دانيشتنى داهاتوودا.

XS
SM
MD
LG