Accessibility links

عێراق داوا لە سعودیە دەکات باڵیۆزی شانشینەکەی لە بەغدا بگۆڕێت


عێراق ڕۆژی یەکشەممە داوای لە عەرەبستانی سعودیە کردووە باڵیۆزی خۆی لە بەغدا بگۆڕێت پاش ئەوەی لێدوانەکانی لەسەر دەستێوەردانی ئێرانییەکان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و گوایە چەوسانەوەی موسوڵمانە سوننەکان، سیاسەتمەدارە شیعەکان و ڕێبەرانی چەکدارە شیعەکانی توڕە کردووە.

ئەم داواکارییەی حکومەتی بەڕێبەرایەتی شیعەی بەغدا جەخت دەکاتەسەر قوڵبوونەوەی ناوکۆکییەکانی نێوان شیعەو سوننە لە هەرێمەکەدا لە کاتێکدا ناکۆکی ئاینزایی لە سوریا، یەمەن و عێراق زیاد بووە.

ڕیاد باڵیۆزخانەی خۆی لە مانگی 12 لە بەغدا کردووە پاش ئەوەی لە ساڵی 1990 لە دەمی داگیرکردنی کویەت لەلایەن عێراق دایخستبوو.

تامر ئەلسەبحان یەکەم باڵیۆزی عەرەبستانی سعودیە بوو کە پاش کردنەوەی باڵیۆزخانەکە بۆ عێراق دەستنیشان کرا، مەبەستی ئەوەی پەیوەندییەکان نزیکتر بکاتەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش کە بەشێکی زۆری عێراق و سوریای کۆنتڕۆڵ کردووەو بەرپرسیارێتی هێرشیشی لە عەرەبستانی سعودیە گرتۆتە ئەستۆ.

بەڵام لە پاش ئەو لێدوانانەی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد جەمال لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەحەد ڕایگەیاند " مانەوەی سەبحان ئاستەنگێکە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستانی سعودیە و عێراق.

لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریش نوسیویەتی کە وەزارەتەکەی داوای لە هاوشانە سعودیەکەی کردووە کە ئەو باڵیۆزە بگۆڕن.

XS
SM
MD
LG