Accessibility links

چۆڵکردنی ناوچەی دارییای دەرەوەی دیمەش کۆتایی پێدێت


تەلەفیزیۆنی سوریا ڕادەگەیەنێت چۆڵکردنی ناوچەی دارییای دەرەوەی دیمەشق لە پاش ڕێککەوتنەکە، کۆتایی هێنا بە گەمارۆی 4 ساڵی ئەو ناوچەیە و هەڵمەتەکانی بۆردومان کردن.

ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی شەممە ڕۆژێک پاش دەستپێکردنی دەرچوونی نزیکەی 5 هەزار دانیشتوان و چەکداران بوو لەو ناوچەیە.

ئەم ڕێککەوتنە پاش هەڵمەتێکی حکومەت بوو بۆ بۆردومان کردن و تۆپباران کردنی ناوچەی دارییا.

نزیکەی 700 چەکدار و 4 هەزار کەسی سڤیل ئەو ناوچەیەیان چۆڵ کردووە. چەکدارەکان و خێزانەکانیان بەرەو پارێزگای ئیدلب ڕۆشتن کە لەژێر دەستی سەرهەڵداواندایە. کەسە سیڤیلیەکانیش لە ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە دەوروبەری دیمەشق پەنایان دراوە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی لە ڕۆژی شەممە ڕایگەیادن دارییا لە چەکداران پاکبۆتەوە و لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی لەشکری سوریایە.

کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەی دارییا گورزێکی گەورەیە بۆ سەرهەڵداوان کە سەردەمێک ئەم ناوچەیە بوو بە سیمبولی سەرهەڵدانی دژ بە بەشار ئەسەد.

___

XS
SM
MD
LG