ناردنی 400 ملیۆن دولار پارەی مۆڵ به ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیدعای ده‌یان ساڵ چاره سه‌ر بکات ڕه‌نگە له مێژووی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌مه‌ریکادا مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌دیتراوبێت.
شارەزایانی یاسایی و مێژووناسە دیپلۆماتەکان ده‌ڵێن چه‌ندین نموونه‌ی هاوشێوه هەن.
ئه‌و پاره‌یه له 17ی مانگی 1ی ساڵی 2016 نێردراوە بۆ ئێران، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ که ئێران په‌سندی کرد گرووپێک له به‌ندکراوانی ئه‌مه‌ریکایی ئازاد بکات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ئێدعای کرد ناردنی پاره‌که و ئازاد کردنی ئه‌و گرووپه له به‌ندکراوان دوو ڕووداوی جیاوازن. به‌ڵام بەم دواییانە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما گوتی پاره‌که ڕاده‌گرێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ندکراوه‌کان ئازاد ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌ڵێت ناردنی ئه‌و پاره‌یه به شێوه‌ی یوڕۆ، پاره‌ی سویسرا و پاره‌ی تری بیانی مه‌سه‌له‌یه‌کی نائاسایی نه‌بوو.
به‌ڵام کاتێک پرسیار کرا که نموونه‌یه‌ک له ئه‌و شێوه‌ی ناردنی پاره‌یه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه باس بکات که ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییان پێ چاره‌سه‌ر بکرێت، ئافیسی مێژوویی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانی ئه‌و نموونه‌یه دابین بکات.