فه‌رمانده‌ی گشتی پارێزگای نه‌ینه‌وه، ژەنەڕاڵ نه‌جم ئه‌لجبوری دەڵێت داعشبەم زووانە لە عێرق کۆتایی پێدێت.
ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA، ڕایگەیاند داعش ئێستا ئه‌و تواناییه‌ی پێشووی نه‌ماوه و ته‌نها ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و هێرشه‌کانی خۆکوژی به‌کاردێنێت.
ناوبراو گوتی داعش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی نییه که پێشتر هەیبوو.
ئه‌و گوتی هێزه‌کانی عێڕاق هه‌رێمی گرنگیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هێناوه‌ته ده‌ر و یه‌که‌کانی ئه‌ندازیاری ئێستا خه‌ریکی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مینه‌کانی ته‌ڵه‌یین که له لایه‌ن ئه‌و گرووپه تێرۆرستییه چێنراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی کۆنتڕۆل ئه‌ل گه‌یاره بۆ هێزه‌کانی گه‌لێک گرنگ بوو که له ئه‌و شوێنه‌ڕا داعش بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگان تۆپخانه‌ی لێدامه‌زراندبوو.