Accessibility links

عێراق: تاوتوێی فرۆشتنی نەوت بە ڕێگای ئێران دەکەین ئەگەر وتووێژەکانمان لەگەڵ کوردەکان سەرنەکەوێت


حکومه‌تی عێڕاق فرۆشتنی نه‌وتی خاو له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گرێت ئه‌گه‌ر وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕێکه‌وتنی دابه‌ش کردنی داهاتی نه‌وت سه‌رنه‌گرێت، وه‌ک کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌ به‌غدا به‌ ئاژانسی په‌یامنێری ڕۆێتێرسی ڕاگەیاند.

جێگری وه‌زیری نه‌وت فه‌یاز ئه‌ل نێما له‌ وتووێژێک ئێواره‌ی هه‌ینی ڕایگەیاند ڕێکخراوی بازاری نه‌وتی عێڕاق پلانی هه‌یه‌ وتووێژ لەگەڵ‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ناردنی نه‌وت له‌ ڕێگەی تورکیا‌وه‌ له‌ هەفتەی داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رێت.

ئه‌و له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ڕایگەیاند "ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان به‌ بێ ڕێکه‌وتنێک کۆتایی پێ بێن، ئێمه‌ ده‌ست دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ فڕۆشتنی نه‌وتی خۆمان ده‌که‌ین چونکه‌ پێویستمان به‌ پاره‌ هه‌یه‌."

عێراق دووهه‌م وڵاتە له‌ ڕێکخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت پاش عه‌رەبستانی سعودیە، 95 له‌ سه‌دی داهاتی گشتی خۆی به‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ستراوه‌ته‌وه‌. ئابوورییه‌که‌ی له‌ ژێر کارتێکردنی که‌می بایی نه‌وت و شه‌ڕ له‌ دژی ملیتانه‌کانی داعش له‌ ژێر گوشار دایه‌.

XS
SM
MD
LG