Accessibility links

داعش ڤيديۆى پێنج كوردى ترى بڵاوکردۆتەوە كه‌ له‌ لايه‌ن پێنج منداڵه‌‌وه‌ دەستڕێژی گولله‌يان ده‌كرێته‌ سه‌ر. چه‌كدارانى داعش ڤيديۆى 10 ديلیان بڵاوكردۆتەوە كه‌ له‌ لايه‌ن منداڵه‌كانه‌وه‌ ده‌ستدرێژى گولله‌يان ده‌كرێته‌ سه‌ر و دواتر سه‌ريان ده‌بڕن به‌شێكيان كوردن و له‌ لايه‌ن پێنج منداڵه‌وه‌ ئه‌نجامدراون كه‌ يه‌كێك له‌و مندالانه‌ش كورده‌.

له‌مباره‌يه‌وه‌ش داعش ته‌نها ئه‌و زانياريه‌ى بڵاوكدۆتەوە‌ كه‌ پێنج له‌و ديلانه‌ كورد بوون و له‌ ڕه‌ققه له‌ لايه‌ن منداڵه‌كانه‌وه‌ دراونه‌ته‌ به‌ر گولله.

سه‌عيد مه‌م و زينى به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى لقى چوارده‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ موسڵ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "هه‌موويان له‌ سوريا و له‌ شارى ڕەققە‌ ده‌ستدرێژى گوله‌يان كراوه‌ته‌ سه‌ر واتا كوردى ڕۆژئاواى كوردستانن و پرسه‌ى يه‌كێكيشيان له‌ هه‌ولێره."

‌كارگير و به‌رپرسى راگه‌ياندنى لقى چوارده‌ى پارتى هه‌روه‌ها زياتر ده‌ڵێ به‌ پێى ئه‌و زانياريانه‌ى كه‌ بۆ ئه‌وان هاتووه‌ له‌ سه‌ر جموجوڵ و کردارەکانی داعش له‌ ناو موسڵ ده‌ڵێ داعش به‌شێك له‌ فرۆكه‌خانه‌ى موسلى ته‌قاندووته‌وه‌ و زانكۆى حه‌دباى موسڵيشيان ته‌قاندووته‌وه‌ چونكه‌ ده‌زانن شكستيان هيناوه‌ و ده‌رۆن.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى كارى به‌م شێوه‌يه‌ له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ ماوه‌ ڤيديۆى سه‌ربرين ده‌ستدرێژى گوله‌ ياخود سوتاندنى ديله‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ جێگرى به‌رپرسى ميحوه‌رى باشيكى هيزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند له‌ هه‌موو لايه‌كه‌وه‌ ده‌وره‌ له‌ داعش دراوه‌ و توشى شكه‌ستن بوونه‌ته‌وه‌ بويه‌ په‌نا بۆ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌به‌ن له‌ سوريا و له‌ عێراق رۆبه‌رۆى گورزى كوشنده‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ لايه‌ن هێزه‌ كورديه‌كان.

جێگاى ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ ماوه‌يه‌كه‌ داعش منداڵان له‌ سه‌ر كوشتن و برين و چاڵاكى سه‌ربازى و خو ته‌قاندنه‌وه‌ ڕايان دێنێت و ڕاهينانى جه‌سته‌ييشيان پێ ده‌كات.

دقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری

XS
SM
MD
LG