Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تورکیا و کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


جموجۆڵه‌ دیپلۆماسییه‌کان و ئاسایشییه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گه‌رموگوڕن، کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کان درێژه‌یان هه‌یه‌. ئانکه‌ره‌ بۆته‌ شوێنی دیداره‌کان. سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئانکەرە، هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی دوو شاندی عەرەبی سوننەی عێراق، یەکێکیان بە سەرۆکایەتی سەلیم الجبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەوی تریشیان بە سەرۆکایەتی ئوسامە ئەلنوجەیفی، جێگری سەرۆکی عێراق. هەر لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا شاندێکی ئێرانیش سەردانی ئانکەرەیان کردووە.
جۆ بایدن، جیگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات. لەو سەردانەی رۆژی چوارشەممەیدا بایدن ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی تورکیادا هەبووە و تەوەری سەرەکی وتووێژەکان دۆسێی تێرۆریزم و دۆسێی فەتحوڵا گولەن بووە، کە تورکیا بە گومانباری یەکەمی دەزانێت لەو هەوڵە شکست خواردوەی بۆ کودەتاکەی 15 ی مانگی حەوت درا.

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب
دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بارزانی لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە ستراتیژیەتی شەڕی دژی تێرۆریستان کردووە، دەوڵەتی ئیسلامی و پارتی کرێکارانی کوردستان و هەروەهاش گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ داخستنی خوێندنگاکانی فەتحوڵا گولەن کە لە هەرێمی کوردستانن" وەک لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرزدا بڵاوکراوەتەوە.

ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسیانە و ئەم دیدارانەی ئانکەرە لە دەمێکدایە کە هەنگاوە بەراییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵ دەستیان پێکردووە لە عێراقدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانییان شاری مەنبج ئازاد بکەن، بەرنامەڕێژی بۆ ئازادکردنی شاری ڕققە پایتەختی دیفاکتۆی دەوڵەتی خەلافەتەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی ئامادەدەکرێت، تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە پاشەکشەیەکی بەرچاودان، تورکیا و ئێران و ڕوسیا زیاتر لێک نزیک دەبنەوە بە ئەندازەیەک کە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە دوور نازانرێت، ئانکەرە باس لە ئەگەری مانەوەی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا دەکات لە قۆناغی گواستنەوەدا.

لەم پەرەسەندنانەدا و هاوکاتی دیدارەکانی ئانکەرە لەشکری تورکیا سنوری سوریا دەبەزێنێت و دەچێتە ناو شاری جەرابلوسەوە و لەوێوە داوا لە هێزەکوردیەکانی ناو هێزی سوریای دیموکرات دەکات تا بکشێنەوە بۆ ئەو شوێنەی پێش ئازادکردنی شاری مەنبج لێی بوون.
ئایا ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ چ جۆره‌ کاریگه‌رییه‌کیان ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گۆڕانکاری له‌ نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
ئایا چ جۆره‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت بۆ سه‌ردانه‌کانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا و بۆ ئێران؟
ئایا تورکیا پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌کات له‌ باشور، له‌ کاتێکدا کورد له‌ باکور ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردن ده‌بنه‌وه‌؟
ئایا ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی وه‌ک باسده‌کرێن به‌ڕێوه‌ن، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌بن؟
ئایا ده‌توانرێت کۆتایی به‌ ئه‌زمونی ڕۆژئاوای کوردستان بهێنرێت؟

(دکتۆر کەنعان حەمە ‌غەریب) پسپۆڕی کاروباری سیاسی لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.

دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا:

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:22 0:00



XS
SM
MD
LG