Accessibility links

بەڕازیلی وڵاتی میوانداری ئۆلۆمپیاد و وڵاتانی تری جیهان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بەشداریان کرد لە مەڕاسیمی کۆتایی هاتن بە یارییەکانی یەکەم ئۆلۆمپیادی کە لە باشوری ئەمەریکا ئەنجام درا. ئەو یارییەکانەی کە بۆ 16 ڕۆژ بەردەوام بوون ساتەوەختی خۆش و ناخۆشیشی تێدا بوون.

هەزاران لە پشتیوانانی وەرزش لەبەردەم بایەکی بەهێزو بارانێکی زۆر ڕاوەستابوون بۆ تەماشا کردنی ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنەکە لە ستادیۆمی بەناوبانگی ماراکانا.

لە دووا ڕۆژی ئۆلۆمپیادەکەدا 12 مەدالیای زێڕین درا، لە ناویاندا یارییەکانی باسکەی پیاوان. تیمی باسکەی پیاوانی ئەمەریکا زۆر بە ئاسانی توانیان لە یاریی کۆتایی لە سەربیا ببەنەوە بە 96 خاڵ بەرامبەر 66 خاڵ. ئەمەش سێهەم مەدالیای زێڕی ئەمەریکا بوو لەسەر یەک.

هاوکات کلاریسا شیلدس بوو بە یەکەم بۆکسەری ئەمەریکایی کە مەدالیای زێڕ لە دوو ئۆلۆمپیادی لەسەر یەک بباتەوە. شیلدس توانی لە نۆچکا فۆنتیجینی هۆڵەندی بباتەوە. زیاتر لە 4 ساڵە شیلدس هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.

شایانی باسە ئۆلۆمپیادی هاوینەی ساڵی 2020 لە تۆکیۆی ژاپۆن ئەنجام دەدرێت.

ئەنجامی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی هاوینەی 2016 ی ڕیۆ بەم شێوەیە کۆتاییهات. ئەمەریکا زۆرترین مەدالیای بە دەستهێنا. تیمی ئەمەریکا کە لە 552 کەس پێکهاتبوو توانی 121 مەدالیا بەدەست بهێنێت 46 مەدالیای زێڕ، 37ی زیو و 38 ی برۆنز. چین بە پەلەی دووهەم هات، 70 مەدالیای بەدەستهێنا 26 ی زێڕ 18 ی زیو و 26ی برۆنز. بەریتانیا 67 مەدالیای بردەوە 27 ی زێڕ 23 ی زیو و 17ی برۆنز.

Rio

Rio

XS
SM
MD
LG