Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: توانا حه‌مه‌


توانا حەمە
توانا حەمە

موزیک به‌شێکی گرنگی بوژاندنه‌وه‌ی گیان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌م و هێورکردنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێک باریشدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانیش گوێی لێ ده‌گیرێت.

هه‌موو گوێ له‌ موزیک ده‌گرین، به‌ڵام زۆر به‌ ده‌گمه‌ن گوێمان له‌ یه‌کێک ده‌بێت بڵێت چێژ له‌ موزیک نابینێت.

زۆرێک له‌وانه‌ی به‌شوێن مێژووی ئه‌م ژانره‌ هونه‌ریه‌دا ده‌گه‌ڕێن باسیان له‌وه‌یه‌ که‌ ئێجگار ئه‌سته‌مه‌ سه‌ره‌تاکانی هونه‌ری موزیک ده‌ستنیشان بکه‌ن، بۆیه‌ هه‌ندێکیان له‌وبڕوایه‌دان له‌وه‌تای مرۆڤ بوونی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌مان، موزیکیش ئاماده‌یی هه‌یه‌. هه‌ندێک ده‌نگه‌ سروشتیه‌کان (گڤه‌ی با و خوڕه‌ی ئاو و..هتد) به‌ سه‌ره‌تا داده‌نێن. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکاندا ئامێره‌کان داده‌هێنرێن و هه‌ر ئامێره‌ ده‌نگێکی جودا له‌وی تر، ئه‌م داهێنانه‌ش پێشکه‌وتن به‌ خۆوه‌ ده‌بینێت و یه‌ک ئامێر ژماره‌یه‌ک ده‌نگی جودا ده‌به‌خشێته‌ گوێگرانی خۆی.

له‌ هه‌موو قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نیدا، موزیک به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ به‌های خۆی به‌ به‌رزی بهێڵێته‌وه و داکۆکی له‌ ڕه‌هه‌نده‌کانی جوانی خۆی کردووه‌.

هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ کراوه‌ ئایا موزیک به‌بێ ڕه‌خنه‌ی بابه‌تیانه‌ و هه‌روه‌هاش ڕۆشنبیری و تێگه‌یشتنێکی زانستیانه‌ توانیویه‌تی هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشی خۆی بنێت؟
ده‌شێت ڕه‌خنه‌گری هه‌ره‌ سه‌ره‌کی بۆ موزیک و گۆرانی ئه‌و گوێگرانه‌ بن که‌ چێژی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئاواز و له‌ ده‌نگ ده‌بینن و به‌ڵام بۆ ڕه‌خنه‌گرێکی تایبه‌تمه‌ندی موزیک ، گوێی بۆ ڕاده‌دێرێت و ماناکه‌ی و شته ‌نوێیه‌کانی ده‌دۆزێته‌وه‌.

هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ ڕه‌خنه‌گری ڕژد به‌رده‌وام ئاماده‌یی هه‌بێت و ئه‌رکه‌که‌ی ئه‌وه‌بێت ئێمه‌ی گوێگر له‌ بازنه‌ سنورداره‌کانی چێژوه‌رگرتن له‌ موزیک بێنێته‌ ده‌رێ و تێگه‌یشتنمان بۆ پارچه‌ موزیکه‌کان و گۆرانییه‌کان فراوانتر بکات. بۆ نمونه‌ کاتێک باس له‌ موزیکی کۆن نوێ ده‌که‌ین، پێمان بڵێت به‌چیدا بزانین ئه‌م پارچه‌یه‌یان کۆنه‌ و ئه‌مه‌یان نوێیه‌. له‌ کاتێکدا گۆرانی هه‌ر گۆرانییه‌، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌م جیاوازیانه‌ چی دروستی کردبن و سیاچه‌مانه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک بێت و حه‌یران شێوه‌یه‌کی تر و لاوک جیاواز له‌وانی تر.‌

توانا حەمە
توانا حەمە

ئایا موزیکی کوردی بۆته‌ خاوه‌نی ناسنامه‌ی خۆی

ئایا موزیک ده‌توانێت ڕه‌وشی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کمان پێبڵێت یان بۆ باس بکات؟

بۆچی تا ئێستا خوێندنه‌وه‌یه‌کی که‌ممان هه‌ن بۆ ڕه‌هه‌ندی سایکۆلۆژی گۆرانییه‌کان؟

بۆچی ده‌گوترێت گۆرانییه‌ کۆنه‌کان زیاتر له‌لامان ده‌مێننه‌وه‌ و گۆرانییه‌ نوێکان دێن و ده‌ڕون؟

(توانا حه‌مه‌) هونه‌رمه‌ند و لێکۆڵه‌ری بواری موزیک (ئیتنۆموزیکۆلۆژیست)له‌ به‌رنامه‌ی ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:57 0:00

XS
SM
MD
LG