Accessibility links

برای منداڵە سوریاییەکەی کە وێنەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیر کردبوو، لە ئەنجامی برینەکانی گیان لە دەست دەدات


چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن برای منداڵە سوریایەکەی کە وێنەی بریندار بوونی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بۆوە گیانی لە دەست داوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند عەلی دەقنیشی تەمەن 10 ساڵان دوێنێ گیانی لەدەست دا لە ئەنجامی بریندار بوونی لە هەمان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە حەلەب کە برا بچووکەکەشی تیایدا بریندار بوو.

چالاکوانانی سوریای گرتەیەی ڤیدیۆیی عومران دەقنیشی تەمەن 5 ساڵانیان بڵاو کردەوە کە تیایدا نیشان دەدرێت ئەو منداڵە لە باڵەخانەیەکی نیمچە ڕووخاودا دەردەهێندرێت پاش هێرشێی ئاسمانی شەوی چوارشەممە لە باکوری حەلەب.

XS
SM
MD
LG