Accessibility links

عێراق سزای مەرگ بەسەر 36 ئەندامی داعشدا جێبەجێ دەکات


کاربەدەستان دەڵێن ڕۆژی یەکشەممە حکومەتی عێراق سزای مەرگی جێبەجێ کرد بەسەر 36 پیاوی کە تاوانبار کرابوون بەبەشداری کردن لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی 2014 کە لەلاین داعشەوە کراو سەدان سەربازی تێدا کوژران.

فەرمانڕەوای هەرێمی یەحیا ئەلنەسیری دەڵێت ئەو پیاوانە لە زیندانی ناسڕییەی باشوری عێراق لەسێدارە دراون. کاربەدەستێکی وەزارەتی داد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەسێدارەدانەکەی پشتڕاست کردەوە.

لە ساڵی 2014 داعش نزیکەی 1700 سەربازی گرت پاش کۆنتڕۆڵ کردنی تکریتی شوێنی لە دایکبوونی سەدام حسێن. سەربازەکان هەوڵیاندابوو کە خۆیان ڕزگار بکەن. بە ماوەیەکی کورت پاش ئەوە داعش وێنەی چەکدارەکانی بڵاو کردەوە کە تەقە لە پیاوەکان دەکەن لە کاتێکدا کە زۆریان لێکردوون لەسەردەم ڕاکشێن.

ئەو کۆمەڵکوژییە توڕەبوونی لە سەرانسەری عێراق دروست کرد بە تایبەتی چەکدارە شیعەکانی زیاتر هاندا بۆشەڕکردن دژ بە داعش کە ڕێکخراوێکی توندڕەوی سوننەیە.

XS
SM
MD
LG