Accessibility links

تورکیا داعش تاوانبار دەکات بۆ هێرشەکەی غازیعەنتاب


ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی تورکیا داعشی تاوانبار کرد بۆ هێرشەکەی بۆ سەر ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە تورکیا کە بوو بەهۆی کوشتنی 50 کەس و بریندار بوونی دەیان کەسی تر.

هێرشەکە شەوی شەممە لە غازیعەنتابی نزیک سنوری سوریا ڕوویدا. ئاژانسی دەگوباسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەت لە زاری بەرپرسی ئۆفیسی دادپرسی گشتییەوە ڕادەگەیەنێت کە لە شوێنی ڕووداوەکە پارچەی پشتێنی بۆمبی دۆزراوەتەوە.

شۆفێری ئەو پاسەی کە خەڵکی لە سیرتەوە بردبوو بۆ غازیعەنتاب بۆ ئەو ئاهەنگە دەڵێت بڕوا ناکات کە هێرش کراوەتە سەر ئاهەنگەکەی کە لە دەرەوە ساز درابوو. حەمەدوڵڵا جەیهان بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی ڕاگەیاندووە " ئەمە ئاهەنگی هاوسەرگیری بوو ئاهەنگێکی ئاسایی، ئەمە مایەی قەبوڵ کردن نییە چۆن دەتوانن شتێکی وا بکەن".

سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەیاننامەیکی بڵاوکردەوەو تیایدا ئەو هێڕشەی بە هێرشێکی دڕندانە لە قەڵەم داو دەڵێت داعش ئەو هێرشەی غازیعەنتابی ئەنجام داوە.

ژمارەی سەرەتایی کوژراوەکان 30 کەس بوو و 94 کەسیش بریندار بوون. پاشان ئۆفۆسی فەرمانڕەوای شارەکە ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکان بۆ 50 کەس زیادی کردووە. بە پێی ئاژانسی ئەنادۆڵؤ ئەمە کوشندەترین هێرشی توندڕەوان بووە لە ساڵی 2016 دا.

XS
SM
MD
LG