Accessibility links

قادر ڕه‌زگه‌یی: به‌ ته‌داخولاتی حیزبی و شه‌خسی ئاسایشی سلێمانی بانده‌كانی ئازاد كرد


قادر ڕه‌زگه‌یی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت به‌ ته‌داخولی حیزبی سیاسی و خودی لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگه‌ نه‌درا دادگا به‌شێوه‌یه‌كی پشوودرێژانه‌ له‌و دوو بانده‌ی ده‌ستگیركرابوو بكۆڵێته‌وه‌.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دەشڵێت "ئه‌و تاداخولاته‌ سیاسیانه‌ وای كرد كه‌ ئێمه‌ زیاتر گومان بكه‌ین ئه‌و باندانه‌ كاری تاوانكاری ومامه‌ڵه‌ی بازرگانیان به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر كردووه".‌ هاوکات دەشڵێت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌میشه‌ تاداخولاتی سیاسی له‌و كه‌یسانه‌دا كراوه‌ كه‌ مه‌رامی سیاسی له‌پشت ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌ یاخود بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ره‌كه‌ حكوم نه‌درێت و پشتیوانی هه‌بووه‌ تا بكه‌ره‌كه‌ تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بێته‌وه‌ ئه‌م نمونانه‌ش زۆرن له‌ كوردستان.

قادر ڕه‌زگه‌یی ڕه‌خنه‌ له‌ ئاسایشی سلێمانی ده‌گرێت و ده‌ڵێت "وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێم كه‌ مادام به‌شێوه‌یه‌كی یاساییانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باندانه‌ نه‌كراو و حكومیش به‌ پێی یاسا ده‌رنه‌كراوه‌ و ئازاد كران بێگومان ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی له‌ مه‌ركه‌زی شاری سلێمانی ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و به‌ڕۆڵی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون، به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم كۆمه‌ڵێك ئه‌زمونمان هه‌یه‌ له‌م جۆره‌ كه‌یسانه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌ ،هه‌موشمان ده‌زانین كه‌ یاسا له‌م وڵاته‌ سه‌روه‌ر نییە.

گوتیشی "هیچ پاساوێكیش نیه‌ بۆ ئازادكردنی ئه‌و باند و تۆمه‌تبارانه‌،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات كه‌ هانی بڵاوبونه‌وه‌ی كاری ئه‌و باندانه‌ بداتو زیادبوونی ڕێژه‌ی ئه‌و باندانه‌ی كه‌ بازرگانی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر یاخود كاری تاوانكاری ده‌كه‌ن كه‌ هه‌موو ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی".

قادر ڕه‌زگه‌یی ڕایشیگەیاند " ئاسایش و دادگاش ناتوانێت ئێوه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ ئازادكردنی ئه‌و باندانه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بووه‌ و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێشتر ئاڕاسته‌یان كردوون ڕاست نه‌بوون،نه‌سه‌لماندنش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ته‌داخولاتی سیاسی هه‌بووه‌ و فشار هه‌بووه‌".

قادر ڕه‌زگه‌یی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌م دۆسیه‌یه‌دا تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی كرابێت به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ خودی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ تۆمه‌ت بۆ كادیری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تر دروست ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌تا تا ئێستا دوو كادیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرتووه‌ نه‌ ئه‌وه‌یه‌ دادگاییان بكات نه‌ ئه‌وه‌شه‌ ئازادیان بكات".

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ قادر ڕزگەیی

XS
SM
MD
LG