Accessibility links

تورکیا: ئەسەد دەشێ ببێتە بەشێک لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا


سەرۆک وەزیری تورکیا بینالی یەلدریم دەڵێت وڵاتەکەی دەخوازێت ڕۆڵی سەرۆکی تورکیا بەشار ئەسەد لە میانەی کاتی گواستنەوەی دەسەڵاتدا لە سوریا پەسەند بکات.

هەرچەندە یەلدریم ڕۆژی شەممە بە نوێنەرانی میدیا جیهانییەکانی ڕاگەیاند کە ئەسەد هیچ جێگایەکی نییە لە داهاتوی سوریادا.

سەرۆک وەزیری تورکیا گوتیشی تورکیا هەوڵ دەدات زیاتر ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریادا لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو.

سەبارەت بە داهاتووی سوریا یەلدریم گوتی تورکیا ڕێگانادات ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی نژادی دابەشبکرێت و لەگەڵ سیستەمێکدایە کە هەمو پێکهاتەکان نوێنەرایەتی تێدا بکەن.

تورکیا یەکێکە لەو و ڵاتانەی کە پشتیوانییەکی بەهێزی ئەو گروپانە دەکات کە هەوڵی دەرکردنی ئەسەد دەدەن و زیاتر لە 2 ملیۆن و 7 سەد هەزار پەنابەری سوریایی لە تورکیادان.

XS
SM
MD
LG