Accessibility links

یارییەکانی ئۆلۆمپیادی ڕیۆ


بۆ سێهەم ئۆلۆمپیادی هاوینی لەسەر یەک، ئوسەین بۆڵتی جەمیکایی توانی سێ مەدالیای زێڕین لە یارییەکانی ڕاکردندا بەدەستبهێنێت. بۆڵت لە پێشبڕکێکانی ڕاکردنی 100 مەتری، 200 مەتری و 400 مەتریدا مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا. بۆڵت کە لە ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە 30 ساڵ پاش پێشبڕکێکەی ڕۆژی هەینی گوتی " هیوادارم ئاستێکم تۆمار کردبێت کە کەس نەتوانێت تۆماری بکاتەوە".

هەر لە ڕۆژی هەینی لە پێشبڕکێی ژناندا تیمی ئەمەریکا توانی مەدالیای زێڕین بەدەست بهێنێت، ئالیسۆن فلیکسی ئەندامی تیمی ئەمەریکا بوو بە یەکەم ژن کە 5 مەدالیای ئۆلۆمپیاد بە دەستبهێنێت.

هەر لە یارییەکانی ڕۆژی هەینی ڕیۆدا تیمی یاری تۆپی دەستی نێو ئاوی ئەمەریکا مەدالیای زێڕیان بەدەستهێنا هەروەها لە پێشبڕکێکی باسیکیلیشدا ئەمەریکا سەرکەوت.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەمەریکا زۆرترین مەدالیای هەیە. ئەمەریکا بە گشتی 103 مەدالیای هەیە، 37 ی زێڕ 34 ی زیو و 32ی برۆنز. پاش ئەمەریکاش چین 65 مەدالیای هەیە 22 ی زێڕ 18 ی زیو و 25ی برۆنز. بەریتانیا 58 مەدالیای بەدەستهێناوە 24 یزێڕ 21 ی زیو و 13ی برۆنز.

XS
SM
MD
LG