Accessibility links

ڕوسیا نکوڵی لە هێرشێک بۆ سەر شاری حەلەب دەکات


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا نکوڵی لە بەرپرسیارێتی هێرشێک دەکات بۆ سەر گەڕەکێکی شاری حەلەبی سوریا کە ئەو منداڵە بچووکەی تێدا بریندار بوو کە تیمەکانی بەهانا چوون وێنەی ڤیدیۆییان گرتبوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە.

وێنەکانی ئەو کوڕە 5 ساڵانەی کە لە نێو ئامبولانسێکدا دادەنرێت و بە تۆزوخۆڵ داپۆشراوەو دەموچاوی خوێنی پێوەیە، گوزارشت لە ترسناکی ئەو شارە بە شەڕ وێران بووە دەکات.

ڕۆژی هەینی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەرگیز ناوچەی دانیشتوانی نەکردووە بە ئامانج و سەرهەڵداوەکان خۆیان هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی دانیشتوان بۆ ئەوەی ڕێگە لە گەیاندنی کۆمەکە مرۆڤایەتییەکان بگرن لەوێ.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت لە گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەو کوڕەدا دەردەکەوێت کە پەنجەرەکانی ماڵەکەی تەنیشتەوە نەشکاون ئەمەش مانای ئەوەیە ماڵی ئەو کوڕە هێرشی ئاسمانی نەکراوەتە سەر بەڵکو بە بۆمب هێرشی کراوەتە سەر کە ئەمەش سەرهەڵداوەکان بەکاری دەهێنن.

XS
SM
MD
LG