Accessibility links

گوڵباخ حەسەن یەكێک لەو ژنە چالاكوانانەى كە هەوڵى داوە بەسەرهاتى ئەو ژن و كچە ئێزیدیانە دیكۆمێنت بكات كە لە چنگى داعش رزگاریان بووە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشى كوردى دەنگى ئەمەریكا گوڵباخ ئاماژە بەوەدەكات رێكخراوەكان زۆر گرنگیان بە دۆسیەى ئەو ژنانە داوە كە دەستدرێژیـیان كراوەتە سەر ، لە كاتێكدا پیاوان و منداڵانى ئێزیدیش لە دۆخێكى دەروونى خراپدان و كەمتر بایەخیان پێدراوە.

پاشان كاركردن لەسەر دۆسیەى ئێزیدیـیەكان بە قورس وەسف دەكات، روونیشیكردەوە گرفتێكى ترى ئێزیدیەكان ئەوەیە رێكخراوەكان بوونەتە هۆى دابراندنى پیاو و ژنەكان لە یەكترى، بەو پێیەى هەندێک لە ژن و منداڵەكانیان بردووەتە دەرەوەى وڵات و پیاوەكانیان لە نێو كامپەكاندا بەجێهێشتووە.

دواتر دەڵێت داواکاری سەرەکی ئێزیدیـیەکان ئەوەیە کچانە و ژنانیان لە دەسـت داعش ڕزگاربکرێن و گەڕانەوەی کەسوکاریانە بۆلایان. هەروەها داوادەکەن کەیسی ئێزیدیـیەکان بە جینۆساید بناسرێت. داواش دەکەن کۆمەڵی نێودەوڵەتی پارێزگاریـیان لێـبکات، چونکە بڕوایان بەو هێزە نیـیە کە جارێـکی دیکە بیانپارێزێت.

XS
SM
MD
LG