تورکیا 38 هەزار زیندانی ئازاد دەکا
تورکیا بە نیازی ئازادکردنی 38،000 زیندانیدایە کە کەمتر لە دوو ساڵ بەسەر زیندانیەکەیاندا ماوە.
راگەیاندنەکە بەشێک لە بریارێکدایە کە لە رۆژی چوارشەممە راگەیندرا بۆ شوێنکردنەوەی ئەو هەزاران کەسانەی گوایە لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ئەم دوایەدا بەشداریان کردبوو دەستگیر کرابوون.
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ لە زنجیرە تویتێکدا سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە بریارەکەی راگەیاند. تویتەکەی بۆزداغ دەڵێت بریارەکە وە یاخود پێوانەکە ئەمنستی یان لێبۆردن نییە، سزاکە لە دەرەوە وە لە ژێر چاودێریدا پیادە دەکرێت.
وەزیری داد نووسی هیوادارم ئەو رێکەوتنە سوودی هەبێت بۆ زیندانیەکان، خۆشەویستان، هاووڵاتیان و وڵاتەکەمان.