Accessibility links

روسیا بنکەی لەشکەری هەمیشەیی لە ئێراندا نییە


روسیا بنکەی لەشکەری هەمیشەیی لە ئێراندا نییە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە رۆژی چوارشەممە ووتی روسیا بنکەی لەشکەری هەمیشەیی لە کۆماری ئیسلامیدا نییە، هەر رۆژێک پاش ئەوەی مۆسکۆ رایگەیاند لە دەستپێکردنی هێڕشە ئاسمانیەکانیدا لە ئێرانەوە بۆ سەر سوریا.

راستیەکەی ئەوەیە ئێران بە فرۆکەکانی روسیا رێگای دا کە لە خاکیەوە بۆمبارانی ئامانجەکانی لە سوریا بکات، هەنگاوێکی بێ پێشینەیە کە ئاماژە بە هاوکاری قووڵی نێوان هەردوو دەسەڵاتی بەهێز دەکات کە سەرمایەگوزاریەکی زۆریان لە شەری سوریادا کردووە.

دیارە قسەکانی رۆژی چوارشەممەی لاریجانی بە هۆێ هێونکردنەوەی نگرانیەکانی ناوخۆ بوە سەبارەت بە هێڕشەکان.

دەستوری ئێران کە پاش شۆڕشی ئیسلامی ساڵێ 1979 پەسەند کرا، بە لەشکەری بێگانە رێگا نادات لە هەبوونی بنکەی لەشکەری لە چوارچێوەی وڵاتەکەدا.

لە لایەکی ترەوە وەزیری دەرەوی روسیا لە رۆژی چوارشەممە ئەو بوختانانەی بەلاوە نا گوایە بە کارهێنانی بنکەی لەشکەری ئێران بۆ هێڕشە ئاسمانیەکان لە سوریا پێشێلیە لە سزاکاندا بۆ سەر ئێران.

کۆڵۆنیل کریستۆفەر گارفەر ووتە بێژی لەشکەری وڵاتە یەکگرتووەکان لە بەغدا، لە رۆژی چواشەممە لە پنتاگۆن بە پەیامنێرانی ووت روسیا هەر پێش بۆمبارانەکانی لە رۆژی سێشەممە پەیوەندیە تەلیفۆنیەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی هاویماندا خستە کار.

XS
SM
MD
LG