Accessibility links

نازم عومەر: پەیوەندیەکانی تاران لەگەڵ لایەنە کوردیەکاندا هەموو دەگەرێتەوە بۆ ئەو سیاسەتەی کە دەوڵەتی ئێران لە ناوەندا پیادەی دەکات

  • Jani Diylan

نازم عومەر: پەیوەندیەکانی تاران لەگەڵ لایەنە کوردیەکاندا هەموو دەگەرێتەوە بۆ ئەو سیاسەتەی کە دەوڵەتی ئێران لە ناوەندا پیادەی دەکات

لە رۆژانی رابوردوودا لە کاتێکدا دکتۆر بەرهەم و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی تری یەکێتی سەردانی تارانیان کرد، لە لایەکی ترەوە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆێ هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی تردا گەێشتنە تاران.

ئاخۆ سەردانەکەی دکتۆر بەرهەم و شاندەکەی وەکو هاووڵاتیان دەپرسن بە نوێنەرایەتی یەکێتی بوو، باڵێکی ناو یەکێتی یان سەربەخۆ، وە یاخود سەردانەکەی کەریم سنجاری و شاندەکەی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بوو یان پارتی؟

مەبەست لەم سەردانانە، یاخود ئەو جۆرە سەردانە نافەرمی و نا حکومی و لایەنانە تا چەند زیان بە قەوارە و شایەستەیی حکومەتی هەرێم دەگەینی؟

نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە دڵنیاییەوە ئەوەی کە دۆست و پشتێوان بێ هەمیشە یەکێتی وەکو یەک پارچە تەماشا دەکات، بەڵام ئەوانەی کە بیرکردنەوەیەکی ناحەزانەیان هەبێ دەیکەننە باڵباڵێ، من پێم وایە ئەو شاندە بە نوێنەراتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، کە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکەتەبی سیاسی پێکهاتبوو و سەردانەکەش بە مەبەستی زۆرتر نزدیکبوونەوە بوە لە پێناوی بەهێزکردنی هاوپەیمانی یاخود پەیوەندیەکانی نێوان هەم هەرێمی کورستان و هەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، وە لەسەرتای ساڵی 2016 وە تا ئێستا یەکێتی دوواترین پارتە کە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردبێ".

کاک نازم هەر وەها دەڵێت" لە دانیشتنەکاندا باس لە بار و دۆخ و هەڵسەنگاندنی ناوچەکە کرا، قەیرانیەکان، پەیوندیەکانی نێوان لایەن و هێزە سیاسیەکانی کوردی، پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم وبەغدا، وە لەسەرۆێ هەموویانەوە باری ئێستاێ ناوچەکە و شەری داعش و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە و پشتێوانی دۆست و هاوپەیمانان و گرتنەوەی موسڵ و قوناغی پاش موسڵ و رۆڵی کورد و بەشی کورد وە ئاێیندەی داعش لە عێراق و ناوچەکەدا".

کاک نازم دەشڵێت" بەرنامەی شاندی یەکێتی جیایە لە بەرنامەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەم لە یەکێتی و هەم لە پارتی پێکهاتبوو، بەرنامەی بوو زووتر بێت بۆ ئێران، ئێمە وەکو لایەنە سیاسیەکان لەو رۆژەوە پەیوەندی هەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و لە کاتی خۆێشدا، کەناڵی تاێبەت هەیە لە دەوڵەت کە سەرپەرشتی دەکا، هەر بەو بەڵگەیە دەیسەڵمێنم کە کۆبۆنەوەی ئەمنیەکە( ئاسایشیەکە) کراوە، نوێنەری هەموو وەزارەت و دام و دەزگاکان لەم کۆبۆنەوەدا بەشدار بوون، بە وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ئیتلاعات، سوپا و خەڵکی تری پەیوەندیدار، لێرەدا بتەوەی و نەتەوێ لە ئێران و لە ناوچەکەدا تاێبەتمەندی خۆێ هەیە لە پەیوەندەکاندا، بەڵام هەموویش دەگەرێتەوە بۆ ئەو سیاسەتەی کە دەوڵەتی ئێران لە ناوەندا پیادەی دەکات، بەڵام بواری جێبەجێکردنی ئەدا بە ئورگانێک کە ئێوە پێی ئەڵێن سوپا".

XS
SM
MD
LG