Accessibility links

ئەمین بەکر: عەبادی دواتر ئاوڕ دەداتەوە سەر کوردیش لە ئاڵوگۆڕە وەزاریەکەیدا

  • Balen Salih

ئەمین بەکر

ئەمین بەکر

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا ناوی پێنج وەزیری بۆ کابینەکەی حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیر پەسەندکرد وەک بەشێک لە ئاڵوگۆڕی کابینەی حکومەتی عێراق.

لەم دانیشتنەی پەرلەماندا کە حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیریش ئامادەبوو ، یوسف ئەلئەسەدی کاندید بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتاران بە دەستبهێنێت.

وەک ئەمین بەکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕەتکردنەوەی ئەو کاندیدە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە سوننەکان پۆستی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە هی خۆیان دەزانن، هەر بۆیە نەیتوانی دەنگی پێویستی متمانە پێکردن بە دەست بێنێت.

ئەم ئەندام پەرلەمانەی عێراق ئاماژەش بەوە دەکات کە پێشترحەیدەر عەبادی سڵەمینەوەی هەبووە لە کەسایەتی و کاریگەرییەکانی هەندێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی و ئەوەش کە پێشتر باس لە حکومەتێکی تەکنۆکرات دەکرا وەک دەڵێت تەنها شتیک بووە عەبادی بۆ ڕووماڵی میدیایی باسیکردوون و دەشڵێت ئەگەرچی ئەم وەزیرانە وەک دەگوترێت تەکنۆکراتن بەڵام لەلایەن لایەنە گەورەکانی پرۆسەی سیاسی عێراقەوە ژێربەژێر کاندیدکراون.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەمین بەکر باسیش لەوە دەکات کە عەبادی هەوڵی تۆکمەکردنی حکومەتەکەی دەدات لەگەڵ ئەو هەموو گەندەڵیەی لە حکومەت و لە بواری ئیداری عێراقدا هەیە و دەشڵێت "دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگرین کە ئیدارەی عێراقی بە هەموو شکستەکانیەوە زۆر لەوەی لە هەرێمدا هەیە پێشکەوتووترە."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG