Accessibility links

مێزگرد: لاوانی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان


 لیزان کەمال و ڕەند کاوە
لیزان کەمال و ڕەند کاوە

نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر بەرنامەیەک دەکات بە ناوی بەردەوامیدان بە ئامانجەکانی پەرەسەندن.

ئەم بەرنامەیە وەها دانراوە کە تا ساڵی 2030 تەواوی ئامانجەکانی بپێکێت.

نوێنەران لە زۆر وڵات و ناوچەی جیهانەوە بانگهێشتی دانیشتنێکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوون کە هاوکاتی ڕۆژی جیهانی لاوان بووە. بانگهێشتەکان بەمەبەستی خستنەڕووی دید و بۆچوونەکان و وتووێژکردن بووە لەسەر ئەو دۆسێیانەی گرنگیان هەیە بۆ لاوان و چۆنیەتی بەرنامەڕیژیکردنیش سەبارەت بە گەیشتن بەو ئامانجانە لەو وادەیەدا کە بۆیان دیاریکراوە.

لەم کۆبوونەوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دوو نوێنەری کورد بەشدار بوون، لیزان کەمال، مامۆستای لە زانکۆی پۆلەتەکنیک و هەروەهاش ڕەند کاوە، باڵیۆزی لاوان و ڕێباز دانەری گەنجان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەو کۆبوونەوەیە چۆن بووە؟ ڕەوشی لاوان لە هەرێمی کوردستان چۆنە؟ لاوان چەندێک پشوودرێژییان هەیە و لە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقدا لەڤ کوێدان؟

ڕەڤین دۆسکی، هاوکاتی سەردانەکەی لیزان و ڕەند بۆ دەنگی ئەمریکا، وێڕای ئەو پرسیارانە لە مێزگردەکەیدا ژمارەیەک پرسی تریشی لەگەڵ هەردوو میوان باسکردووە.

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:35:21 0:00

XS
SM
MD
LG