Accessibility links

حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مەریکا ماریوانا له‌ لیستی تلیاکە مەترسیدارەکان ده‌هێڵێته‌وه‌

  • وریا کاڵێ

پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دژه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانی ئه‌مەریکا Drug Enforcement Administration ڕایگه‌یاندا، ماریوانا له‌ لیستی مادە هۆشبەرە مەترسیدارەکان ده‌هێڵێته‌وه ‌و ناچێته‌ لیستی ماده‌ به‌ سووده‌کانی پـزیشکیه‌وه‌.

فه‌رمانڕه‌وای پـێشووی کالیفۆرنیا California و ڕۆد ئایڵاند Rhode Island داوایان له‌ DEA کردبوو پیاداچوونه‌وه‌ به‌ جۆری ماده‌ هۆشبه‌ره‌کاندا بکاته‌وه‌ که‌ هه‌ندێکیان له‌ 25 ویلایه‌ت و واشنتنی پایته‌خت به‌ فه‌رمی ڕێگای به‌کارهێنانیان پێدراوه‌.

به‌ڵام DEA ڕایگه‌یاند "ماریوانا توانایه‌کی گه‌وره‌ی بۆ خراپ به‌کارهێنان هه‌یه‌، هیچ سودێکی پـزیشکی نیه‌، ‌ئاستی سه‌لامه‌تی به‌کارهێنانی ته‌نانه‌ت لەژێر چاودێری پزیشکیدا له‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان په‌سه‌ند نه‌کراوه‌".

سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ک ولایه‌تدا له‌ یاسادا ڕێگای پـێدراوه‌ و له‌ زۆرینه‌ی ولایه‌ته‌کانی‌ دیکه‌ قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌پێی یاسای فیدراڵی هێشتا ماریوانا به‌کارهێنانی یاسایی نیه‌.

ئاستی قوورقووشمی ئاوی شاری فلینت ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وانی زانکۆی ته‌کنه‌لۆجی ڤیرجینیا ده‌ڵین، "ئاستی قورقوشم له‌ئاوی شاری فلینت Flint له‌ولایه‌تی میشگن Michigan له‌باکووری ووڵاته‌یکگرتوه‌کان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆکی تیمه‌ی توێژینه‌وه‌ مارک ئێدواردز له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "به‌ڵام تائه‌وه‌ ده‌مه‌ی سیستمه‌ی دابه‌شکردنی ئاو به‌ته‌واوه‌تی خاوێن ده‌بێته‌وه‌ دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ ده‌بێت ئاوی فلته‌رکراو یاخوود ئاوی بوتڵ بخۆنه."

له‌دوا تایقکردنه‌وه‌دا‌ له‌ مانگی 7دا 45%ی ماڵان سیسته‌می ئاویان ڕێژه‌ی مه‌ترسیداری قوورقووشمی تێدا تۆمارنه‌کراوه‌، به‌راورد به‌ مانگی 8ی ساڵی 2015 که‌ ڕێژه‌ی تانها 9%ی مالان ئاویان به‌که‌ڵکی خواردنه‌وه‌ هاتوه‌.

دوای گۆڕینی سه‌رچاوه‌ی ئاوی شاری فلینت بۆ ڕووباری فلینت Flint River به‌رپرسانی ته‌ندروستی فیدراڵی بۆیان ده‌رکه‌وت ئاستێکی به‌رزی قورقوشم له‌خوینی منداڵای ئه‌وشاره‌دا هه‌یه‌. ئاوی ڕووباره‌که‌ له‌گه‌ڵ بۆری ئاسن و تۆڕی دابه‌شکردنی ئاودا ئاوێته‌بوونی مه‌ترسیداری درووست کردوه‌.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیکا وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان باری نائاسایی له‌پۆرتۆریکۆ ڕاده‌گه‌ێنێت.

ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌یه‌کگرته‌کان U.S. Health and Human Services به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیکا Zika virus له‌ پۆرتۆریکۆ Puerto Rico باری نائاسایی ڕاگه‌یاندا.

له‌مباریه‌وه‌ ووتی ڤایرۆسه‌که‌ هه‌ڕەشه‌یه‌ بۆ سه‌دان له‌ خانمانی دووگیان و منداڵه‌کانیان ئه‌وانه‌ی هێشتا له‌ دایک نه‌بوون و دایکانی له‌ ته‌مه‌نی مندالبووندان.

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م باری نائاسایی‌یه‌ ڕێگا به‌ ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری مرۆیی ئه‌دات یارمه‌تی زیاتر به‌ حکومه‌تی پۆتۆریکۆ بدرێت بۆ چاره‌سه‌ری بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ له‌و دوورگه‌یه‌.

له‌ مانگی 12ی ڕابردوودا 10690 حاڵه‌تی تووشبوونی خانامانی دووگیان به‌ ڤایرۆسی زیکا له‌ پۆرتۆریکۆ تۆمارکراوه.

باوه‌ڕیش هه‌یه‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌هۆی ده‌رنه‌که‌وتنی نیشانه‌کانیه‌وه‌ له‌وه‌ زیاتر بێت .

XS
SM
MD
LG