Accessibility links

بەریتانیا بۆی هەیە هەتا ساڵی 2019 لە ناو یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە

  • VOA News

ڕۆژنامەوی سەندەی تایمس لە زاری ئەو سەرچاوانەی کەلە وەزیرەکانەوە بیستوویانە،دەڵێت دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕەنگە هەتا بەلایەنی کەم کۆتایی ساڵی 2019 ڕوو نەدات لەبەر ئەوەی حکومەتەکە زۆر ئاڵۆز بوو بۆ ئەوەی دەستبکات بە پرۆسەی دەرچوونی دووساڵی کە دەبو هەتا کۆتایی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێبهاتایە.

بەریتانیا ڕۆژی 23 ی مانگی 6 دەنگی دا بۆ جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بۆچوونەکان جۆراو جۆر بوون لەسەر ئەوەی کە چ کاتێک جێبەجێ بکرێت. بەڵام بە پێی بەندی 50 دەبێت لە ماوەی 2 ساڵدا ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت و هەندێک لە سیاسەتمەدارە باڵاکانیش داوا دەکەن پێشتریش بێت.

سەرۆک وەزیر تێریسا مەی کە هەڵمەتی دەکرد بۆ مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکە، ڕایگەیاندووە نایەوێت لەم ساڵدا وتووێژەکان بۆ دەرچوونی بەریتانیا دەستپێبکات لە کاتێدا بەریتانیا کاتی زیاتری پێویستە بۆ خۆئامادە کردن.

بەڵام وەزیرانی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییان داوە بە کەسایەتییە باڵاکان لە شاری لەندەن، ناوەندی دارایی لەندەن، کە بەندی 50 ڕەنگە هەتا ساڵی 2017 کاریپینەکرێت چونکە ڕەوشی حکومەت ئاڵۆز بوو .

XS
SM
MD
LG