Accessibility links

بۆکۆ حەرام: ژمارەیەک لە کچە ڕفێندراوەکان بە بۆردومانەکانی حکومەت کوژراون

  • VOA News

گروپی جیهانی نایجیری بۆکۆ حەرام ڕۆژی یەکشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا وا دیارە وێنەی ژمارەیکە لەو کچانە بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵی 2014 ڕفاندی و دەڵێت ئەوانی تر گوایە لە هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتدا کوژراون.

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە نیشان دەدات ژمارەیەک کچ لە زەوی دانێشتون و و ژمارەیەکی تریش لە پشتیانەوە بە پێوە وەستاون.

نزیکەی 218 لەو 276 کچەی کە لە ساڵی 2014 لە خوێندنگایەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی نایجیریا ڕفێندران هێشتا بێسەرو شوێنن سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دوو ساڵە حکومەتی نایجیریا هەوڵ دەدات بیاندۆزێتەوە.

لەو ڤیدیۆ 11 خولەکییەدا پیاوێکی دەمامک کراو دەڵیت ڕێبەرانی وڵات لە ئەبوجا پێویستە بزانن منداڵەکانیان هێشتا لەلای ئێمەیە. دەشڵێت ئەم کچانە ' کە نزیکەی 40 کچ دەبن، بە ئیزنی خودا شویان کردووە و هەندێکیان لە ئەنجامی بۆردمانەکانی حکومەت مردوون.

یەکێک لە کچە ڕفێندراوەکان لە ڤیدیۆکەدا لە حکومەت دەپارێتەوە کە ملیتانەکان ئازاد بکات بۆ ئەوی ئەمانیش ئازاد بن.

XS
SM
MD
LG