Accessibility links

چەند فرۆکەیەکی جەنگی هێرش دەکەنە سەر ئیدلب لە کاتێکدا شەڕ لە حەلەب بەرەوامە


چالاکوانان ڕادەگەیەنن سەرهەڵداوانی سوریا کە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای ئیدلبیان کۆنتڕۆڵ کردووە ڕۆژی یەکشەممە بۆردومانێکی سەخت کراون لە کاتێکدا شەڕی سەرهەڵداوان و هێزەکانی سەر بە حکومەت لە حەلەب بەردەوامە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت 26 هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری پارێزگاکە ئەنجام دراوە.

کۆمیتەکانی هەماهەنگی خۆجێیی، کە تۆڕێکی چالاکوانانە، دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەکانی جرس ئەلشغور و بینیش، لە کاتێکدا چاودێران دەڵێن ‌هێرش کراوەتە سەر پایتەختی هەرێمی ئیدلبیش. ڕوون نییە کە چالاکوانەکان چۆن زانیویانە ئەوانە فڕۆکەکانی ڕوسیا بوون.

مۆسکۆ نزیکەی ساڵێکە بە هێرشی ئاسمانی پشتیوانی لە هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد دەکات.

لەشكری ڕوسیا دەڵێت شەش فڕۆکەی هێرشبەری جۆری Tu-22M3 لە ڕووسیاوە دەرچوون و ڕۆژی یەکشەممە هێرشیان دژ بە داعش لە نزیک دێر ئەلزور ئەنجام داوە. بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری دەڵێت هێرشەکان ژمارەیەکی زۆری ملیتانی کوشتووە و لە هەمانکاتیشدا دوو بنکەی سەرکردایەتی، شەش عەمباری چەک و دوو تانک 4 زیرەپۆشیان لەناو بردووە. بەڵام ئەم بەیاننامەیەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هیچ باس لە هێرش بۆ سەر ئیدلب ناکات.

XS
SM
MD
LG