Accessibility links

لە میحوەری خازر کامێرامانێکی کوردستان تی ڤی دەکوژرێت و پەیامنێرەکەشیان بریندار دەبێت


مستەفا خۆشناو کامێرامانی کوردستان تی ڤی

مستەفا خۆشناو کامێرامانی کوردستان تی ڤی

دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هێرشيان كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له‌ ميحوه‌ره‌كانى خازر و گوێر توانيان نۆ گوند له‌ ژێر ده‌ستى داعش ڕزگار بکەن، به‌م هۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ ڕۆژنامه‌نووسان به‌شداريان له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا كردبوو بۆ‌ ڕوماڵكردنى پێشڕه‌وييه‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ جيگاى هه‌ڵواسته‌ له‌ سه‌ركردنه‌ په‌يامنێر و كاميره‌مانيكى كوردستان تيڤى له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستدرێژى گوله‌يان ده‌كرێته‌ سه‌ر كاميره‌مانه‌كه‌ به‌ناوى مسته‌فا سه‌عيد گيانى له‌ ده‌ست دا و په‌يامنێره‌كه‌شيان به‌ناوى هێمن نانه‌كه‌لى به‌ سه‌ختى بريندار ده‌بێت و ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى رۆژئاوا له‌ شارى هه‌ولێر، له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى نوسينگه‌ى هه‌ولێرى كوردستان تڤيى به‌م شێوه‌يه‌ بۆ‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا باسى رووداوه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت كاميره‌مانه‌كه‌مان به‌ناوى مسته‌فا سه‌عيد گيانى له‌ ده‌ستداوه‌ و په‌يامنێره‌كه‌شمان بريندار ده‌بێت و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى رۆژئاواى شارى هه‌ولێر.

سه‌باره‌ت به‌ ڕێنمايى كردنى ڕۆژنامه‌نووسان له‌ شوێن و ناوچه‌ ترسناكه‌كانى به‌ره‌كانى جه‌نگ ، عه‌قيد دڵشاد مه‌ولود به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى زێره‌ڤانى به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند به‌رده‌وام رۆژنامه‌نووسان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ خو پاراستنيان ته‌نانه‌ت شه‌وى رابردووش كاتێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كۆبوومه‌وه‌ تاكيدم له‌ سه‌ر خو پاراستنى رۆژنامه‌نووسان كردووته‌وه.

كاميره‌مانه‌كه‌ى كوردستان تيڤى خه‌ڵكى قه‌زاى خه‌باته‌ له‌مباره‌يه‌وه‌ پارێزه‌ر و كه‌سێكى نزيك له‌و كاميره‌مانه‌ به‌ناوى دڵگه‌ش ره‌مه‌زان به‌م شێوه‌يه‌ بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا باسى كاميره‌مانى كوچكردوو ده‌كات و ده‌ڵێت ناوبراو هه‌م پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و هه‌ميش كاميره‌مان.

شايه‌نى باسه‌ ڕۆژنامه‌نووسانى جه‌نگ زۆر جار خويان ده‌خه‌نه‌ شوێن و ناوچه‌ى مه‌ترسيداره‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ هه‌واڵى به‌ په‌له‌ و دوايين ديمه‌نه‌كانى جه‌نگ كه‌ به‌م هۆيه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندين رۆژنامه‌نووس بريندار بوونه‌ و چه‌ندى تريش گيانيان له‌ ده‌ستداوه‌.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری

XS
SM
MD
LG