Accessibility links

مەلای مزگەوتێکی نیویۆرک دەکوژرێت

  • VOA News

کەسایەتییەکی ئاینی موسوڵمان و کەسێکی تری کە لەگەڵیدا بوو لە شاری نیویۆرک تەقەیان لێ کراوەو کوژراون لەلایەن چەکدارێکی کە هێشتا دەستگیر نەکراوە.

پۆلیس دەڵێت چەکدارەکە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لە پشتی سەری هەردوو قوربانییەک کردبوو لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە. گەواهدەرەکان دەڵێن چەکدارەکە کاتێک لە شوێنەکە ڕایکرد دەمانچەکەی هەر بە دەستەوە بوو.

قوربانییەکان بە ئیمام مۆلانا ئەکۆنجی تەمەن55 ساڵان و هاوڕێیەکی تەمەن 64 ساڵانی بە ناوی تارا ئۆدین ناسراون و کاتێک تەقەیان لێ کرا کە لە مزگەوتەکەیان پاش نوێژی پاشنیوەڕۆ دەرچوون.

ئەو ڕووداوە کوشندەیە لە بەردەم مزگەوتی ئەلفورقان جامع مەسجد لە ئۆزۆن پارک ڕوویدا. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە مەبەستی هێرشبەرەکە نەزانراوە.

ئەندامانی کۆمەڵگای بەنگلادێشییەکان کە ئەو مزگەوتە بەڕێوەدەبەن هێرشەکەیان وەکو هێرشێکی ڕق و کینە لە قەڵەمداوە.

XS
SM
MD
LG