Accessibility links

له‌ شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژ به‌ كوشتنی ڕۆژنامه‌نوس وه‌داد حسێن سازكرا و تێدا ئیدانەی كوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ كرا.

وه‌داد حسێن په‌یامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیوز بوو ڕۆژی ڕابردو
ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌.سەڵاح خدر له‌باره‌ی كوشتنی ئەم په‌یامنێرەیانەوە به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند "ڕێگه‌ ناده‌ین دۆسیه‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌وانەکەمان هاوشێوه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی تری وه‌ك سۆران و سه‌رده‌شتی لێبێت و تا دڵۆێك خوێنمان مابێت به‌رگری له‌م كه‌یسه‌ ده‌كه‌ین".

گردبونه‌وه‌كه‌ له‌به‌رده‌م باخی گشتی سازكرا تێیدا به‌یاننامه‌ی ئاژانسی ڕۆژنیوز و سه‌نته‌ری میترۆ خوێندرایه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی و ڕۆژنامه‌نوسان كه‌ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوس ئاماده‌ی بوون.

ژنانی ڕۆژنامه‌نوسیش ئاماده‌ی گربونه‌وه‌كه‌ بوون و ئیدانه‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسانیان كرد له‌ كوردستان و ئه‌وان پێیان وایه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان جیاوازی ڕه‌گه‌زی نازانێت.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانییەوە.

XS
SM
MD
LG