Accessibility links

کاربەدەستانی ئێران دەڵێن بەلایەنی کەم 400 چەکداریان لە سوریا کوژراون

  • VOA News

ئاژانسی نیمچە فەرمی ئێران ILNA ڕایدەگەیەنێت خێزانەکانی بەلایەنی کەم ئەو 400 ئێرانییەی لە شەڕی سوریادا کوژراون دراون بە ڕێکخراوی شەهیدان، کە پشتیوانی دارایی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانە دابین دەکات کە لە شەڕکردن بۆ ئێراندا کوژراون.

ئەم ڕاپۆرتەی ڕۆژی شەممە لە زاری سەرۆکی ڕێکخراوی شەهیدانی ئێران محەمەد عەلی شەهیدیەوە دەڵێت سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ژمارەی ئەو شەڕکەرانەی ڕاگەیاندووە و نزیکەی نیوەیان ئەفغانین.

ئەمەش یەکەم جارە کە کاربەدەستانی ئێان ئاماژەیان بەوە کردبێت کە چەند لە ملیشاکانی سوپای قودس لە سوریا کوژراون.

ئێران هاوکاری لەشکری و سیاسی سەرۆکی سوری بەشار ئەلئەسەد دەکات لە شوری ناوخۆی سوریادا. شیعەکانی ئەفغانستانیش کە هەندێکیان لەئێران دەژین ئەوانیش شان بەشانی چەکدارە ئێرانییەکان لە سوریا شەڕ دەکەن.

XS
SM
MD
LG