Accessibility links

بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە دابین کردنی بودجەی یەکێتی کشتوکاڵ، بونیادنانەوە و پرۆژەکانی زانستی


حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی شەممە بەڵێنی دا هەتا ساڵی 2020 بەردەوام بێت لەسەر دابیکردنی بودجەی یەکێتی کشتوکاڵی، بونیادنانەوەو پرۆژەکانی زانستی تەنانەت ئەگەر هەتا ئەو کاتە دەریشبچێت لە یەکێتی ئەوروپادا.

وەزیری خەزێنە فیلیپ هامۆند هەوڵیدا نیگەرانییەکانی وەرزێرەکان و زانیان بڕەوێنێەوە سەبارەت بەوەی چۆن جێگای ئەو ملیۆنان دۆلارە پڕ دەبێتەوە کە لە ئێستادا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دابین دەکرێت. ژمارەیەک لە زاناکانی بەریتانیا دەڵێن ئەم دوودڵییە لە ئێستاوە کاری کردۆتە سەر تواناکانیان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکانی لێکۆڵینەوەی درێژخایان.

هامۆند ڕایگەیاند ڕێکخراوەکان دەیانەوێت بودجەکانیان مسۆگەر بکەن و ئەم ڕاگەیاندنەش هاوکاریان دەکات.

شایانی باسە بەریتانیا لە مانگی 6 دەنگی دا لەسە جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپای 28 وڵاتی، بەڵام ڕەنگە دەرچوونەکەی هێشتا چەند ساڵێکی پێبچێت.

XS
SM
MD
LG