Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 30 هەزار تیرۆرستی داعش چوونەتە نێو عێراق، سوریا و لیبیا


نەتەوە یەکگرتووەکان بەمدواییانە لە کۆنفرانسێکی دژی تیرۆرسمدا لە بەغدا پشتڕاستی کردەوە کە 30 هەزار ملیتانی داعش لە 100 وڵاتی جیهانەوە چوونەتە عێراق، سوریا و لیبیاوە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لە عێراقەوە ڕادەگەیەنن، نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی دوهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی دژە تیرۆرسمدا ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 30 هەزار چەکداری داعش لەو سێ وڵاتەدا تێکەڵ بە گرووپەکانی تیرۆرستی بوون.

دوهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی دژە تیرۆرسمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی هەفتەی ڕابوردوو لە بەغدا ئەنجام درا و نوێنەری نزیکەی 50 وڵاتان 70 شارەزای جیهانی لەو کۆنفرانسەدا بەشدارییان کرد.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی لە میانەی وتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند داعش لە عێراق و سوریا خراپترین کاریان ئەنجام داوە. ئەو کۆنفرانسە لە ژێر ناوی " جیهان لەگەڵ عێراقدایە دژ بە داعش" ئەنجام درا.

ئەلعەبادی داواشی لە جیهان کرد کە پشتیوانی عێراق بکەن لە شەڕی دژ بە داعش و سەنگی خستە سەر پێداویستییەکانی عێراق بۆ هاتنەوە سەرخۆ، ڕاهێنان و هاوکاری.

XS
SM
MD
LG