Accessibility links

برێت مه‌كگورک دەگاتە هەولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌


له‌ تويتێكدا كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردۆتەوە برێت مه‌كگورك نوێنەری تايبه‌تى باراک ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، له‌ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش، ڕايگه‌ياندووه‌ كه‌ ئێستا له‌ هه‌ولێره‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسى شه‌ڕى داعش و ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ.

لاى خويه‌وه‌ سوپاى عێراقى رايگه‌ياندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ ئۆپه‌راسيۆنى گرتنه‌وه‌ى شارى موسڵى ده‌ستپێكردووه‌ و چه‌ندين گوند و ناوچه‌يان له‌ ده‌ست داعش ده‌رخستووه.‌ به‌ڵام به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌ ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ له‌ سوپاى عێراقى ده‌گرن كه‌ وه‌ك پێويست نه‌يانتوانيوه‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش ڕزگار بكه‌ن و هاوكارييه‌ مرۆييه‌كان پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌ن، له‌مباره‌يه‌وه‌ رائيد ته‌حسين ئه‌فسه‌رى سوپاى عێراقى له‌ مه‌خمور به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند له‌ دوايين شه‌ڕى نێوان سوپاى عێراق و چه‌كدارانى داعش سوپا توانيويه‌تى گوندێک ئازاد بكات و خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌‌ش ڕووى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش يازده‌ى ئابى ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا كۆبووه‌ و دواتر ڕۆژى سێزده‌ى ئاب گه‌يشته‌ هه‌ولێر و ڕايگه‌ياند گفتۆگۆ له‌ باره‌ى پلانى هاوكاريه‌ مرۆييه‌كان ده‌كه‌ن و پلانى گرتنى موسڵ و پاك كردنى له‌ داعش ته‌واو بووه‌ و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ئاماده‌ييان هه‌يه‌ بۆ ئۆپه‌راسيۆنه‌كه‌ ، شايه‌نى باسه‌ رۆژانه‌ به‌ سه‌دان خێزان له‌ ده‌ست داعش هه‌ڵدێن و ڕوو له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن چه‌ند كه‌سێكيشيان به‌هۆى برس و تێنويه‌تى و برينداربوونى گيانيان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.


XS
SM
MD
LG