Accessibility links

خه‌ڵات عومه‌ر: دانیشتنی مه‌سعود با‌رزانی و نه‌وشیروان موسته‌فا کلیلی چاره‌سه‌ری ده‌بێت

  • یه‌حیا به‌رزنجی

کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌ نێوان ململانێی شیعه‌و سونه‌ که‌ بووته‌ ململانێیه‌کی ئیقلیمی، روون ده‌رده‌که‌وێت که دابه‌ش بوونی کورد له‌ نێو ئه‌و ململانێیه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ خه‌ڵات عومه‌ر وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌ڵێت "ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌نداو و ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له‌ نێو ململانێی ئینگلیز و ده‌وڵه‌تی عوسمانی دروست بوون، هه‌مان شتیش بۆ کورد گونجاوه‌ که‌ توانایه‌کی به‌شه‌ری گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌و وڵاتانی دونیاش ناتوانن نادیده‌مان بکه‌ن، گرفته‌که‌ له‌ لای خۆمانه‌، خۆساخکردنه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌ره‌یه‌کدا له‌ دژی به‌ره‌یه‌کی تر به‌ زیانی دۆزی کورد ته‌واو ده‌بێت."

ئه‌م نوسه‌ره‌ به‌لایه‌وه‌ له‌ده‌ست دانی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ لای خه‌ڵکی ئاساییشه‌وه‌ مایه‌ی قبووڵ کردن نییه‌، ناکرێت شتی بچووک بکه‌یته‌ قوربانی بۆ شتی گه‌وره‌تر. ده‌شڵێت "کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆکایه‌تی کێشه‌یه‌کی بچووکه‌ له‌ چاو خۆ ئاماده‌کردن له‌ چاو ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌یه‌، سیاسی کورد ده‌بێت گه‌وره‌تر بیر بکاته‌وه‌."

ئێستا گۆڕان و پارتی له‌ نێو کرۆکی ئه‌و ناکۆکیانه‌ن که‌ تاراده‌یه‌ک به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌. ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ئه‌زمونه‌که‌ی تاڵه‌بانی تاقی بکه‌نه‌وه‌، خه‌ڵات ده‌ڵێت "به‌یه‌ک دانیشنی تاڵه‌بانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ما، دانیشتنی نه‌وشیروان موسته‌فاو مه‌سعود با‌رزانی کلیلی چاره‌سه‌رییه‌که‌یه‌."

XS
SM
MD
LG