Accessibility links

پێنج سەربازی تورکی لە هێرشیکی PKK دا دەکوژرێن

  • VOA News

بە پێی سەرچاوەیەکی خۆجەیی، لە رۆژی چوارشەممە و لە هێرشیکدا کە خراوەتە پاڵ سەرهەڵداوە کوردەکان، پێنج سەربازی تورکی کوژراون.

سەرچاوەکە هەر وەها ئاماژە بەوە دەکات کە 8 سەربازی تریش برینداربوون پاش تەقینەوەی بۆمبێکی خۆماڵی لە دەمی تێپەڕبوونی کاروانێکی شکەریدا لە Uludere ئولودەرە نزیک بە سنووری عێراق.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە توقینەوەکەدا تاوانبار کراوە.

لەشکری تورکی پاش کودەتا سەرنەکەوتوەکەی 15 ی مانگی حەوت زیانێکی زۆری پێی گەیشتووە.

بە پێی ئاژانسی ئەنادۆل نزیکەی 600 لە هێزەکانی ئاسایشی تورکیدا هەر لە کاتی هەڵوەشانەوەی ئاگر بەستەکەدا کوژراون.

XS
SM
MD
LG