Accessibility links

ئاشتی عەبدوڵا: هەموو لایەنە سیاسییەکانی ئەم هەرێمە دەزانن کێشە ڕاستەقینەکانی ئەم هەرێمە چیین

  • Balen Salih

ئاشتی عەبدوڵا

ئاشتی عەبدوڵا

بڕیارە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق گەڕی دووهەمی وتووێژەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا دەستپێبکاتەوە.

دکتۆر فوئاد حسێن

دکتۆر فوئاد حسێن

پێشتر دکتۆر فوئاد حوسەین لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی تری هەرێمدا کۆبوونەوەی کردووە بەڵام هیچ وردەکارییەک لەسەر ڕەوشی کۆبوونەوەکان و ئەنجامە بەراییەکانی ئەو کۆبوونەوانە ئاشکرا نەکراون.

سەرۆکی ئەنستیتۆی وۆرک بۆ گەشە پێدانی دیموکراسی دەڵێت ئەم هەنگاوانە خراپ نابن بەو مەرجەی ئیرادەی ڕاستەقینەی لەگەڵدا بێت بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی ژیانی خەڵک کە لە بارێکی زۆر خراپدایە و دەشڵێت بەڵام ئەگەر هەر وەک ئەو ئەزمونانەی پێشووی لایەنە سیاسییەکان بێت و هەوڵەکان بۆ ئاشتەوایی و بۆ بڕیارە سیاسییەکان لە ژوورە داخراوەکاندا بن و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی حیزبی ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت و هاوڵاتیان بێبەش بن لە ئەنجامەکان ئەوا بێگومان ئەم هەوڵەش سەرکەوتوو نابێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەم هەوڵانە سەریان نەگرت چی ڕوودەدات؟ ئاشتی عەبدوڵا دەڵێت دەشێت چی ڕووبدات، یان دەبێت لە ئێستا خراپتر چی بێت؟! و دەشڵێت ئەنجامەکەی ماڵوێرانییە بۆ خەڵکی کوردستان و هەر بۆیەشە پێویستە ئەم لایەنە سیاسیانە کەمێک دووربین تر بن و ڕێککەوتنەکانیان لەسەر بنەمایەکی دروست و یاسایی بن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG