Accessibility links

سێهەم ڕۆژی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد: بۆ یەکەم جار یاریزانێکی باڵاپۆشی ئەمەریکایی بەشداری دەکات


لە ڕۆژی سێهەمی ئۆلۆمپیاددا لە ڕیۆ تیشک دەخرێتە سەر مەدالیاکانی جیمناستیک، مەلە، شەڕە شمشێر ، ڕگبی ژنان و یاری جۆدۆ.

لە ڕۆژی سێهەمدا ژمارەیەکی زۆر کەسی تێدایە کە یەکەم جارە بشداری بکەن.

ئیبتیحاج محەمەد، یەکەم یاریزانی ئۆلۆمپیادی ئەمەریکایە کە باڵاپۆشە، کە بەشداری بکات.

ئەو موسوڵمانە ڕەشپێستە ئەمەریکاییەی کە لە ولایەتی نیوجەرسی گەورە بووە، ئیبتیحاج محەمەدی تەمەن 28 ساڵان ،دەڵێت زۆر حەزی بە وەرزش کردن بوو بەڵام زۆربەی جار سەخت بوو بۆی تا جێگەی خۆی بدۆزێتەوە.

خانم محەمەد لە ساڵی 1999 لە تەمەنی 13 ساڵیدا دەستی بە یاری شەڕە شمشێر کرد. ئەو لە ساڵی 2007 چاوی بڕییە تیمی نیشتیمانی ئەمەریکا کاتێک زانی هیچ کەمینەیەک لەو تیمەدا نوێنەرایەتی نییە. لە ساڵی 2011 محەمەد بوو بە یەکەم ژنی موسوڵمان کە لە تیمێکی وەرزشیدا نوێنەرایەتی ئەمەریکا بکات.

ئەو لە ئاستی ئەمەریکادا دوهەمەو لە ئاستی جیهانیشدا بە پلەی 12هەم دێت.

تیمی ڕەگبیش لەمڕۆدا ئاستی خۆیان نیشان دەدەن. بڕیارە هەرە ئاستبەرزترین چوار تیمی 7 کەسی ژنان کە بریتین لە کەنەدا، بەریتانیا، ئوسترالیا و نیوزیلەندا پێشبڕکێی مەدالیا زێڕینەکان بکەن.

ئەستێرەی مەلەی ئەمەریکا کاتی لێدکی ڕۆژی یەکشەممە ڕیکۆردی جیهانی شکاند لە باسکەی مەلەی 400 مەتریدا. ڕۆژی دووشەممە دەگەڕێتەوە ناو ئاو بۆ پێشەبڕکێی 200 مەتری باسکەمە.

تیمی مەلەی پیاوانی ئەمەریکا مەدالیای زێڕینی بردەوە. مایکل فلپس کە سەرکەوتنی بۆ تیمەکە تۆمار کرد 19هەیمی مەدالیای زێڕینی بە دەست هێنا. ئەمەریکا جارێکی تر بۆوە بە یەکەم لەم یارییەدا لە پاش ئەوەی لە ساڵی 2012 فەڕەنسا مەدالیای زێڕینی بردەوە، ڕۆژی یەکشەممە فەڕەنسا دوهەمی بە دەست هێنا.

تیمی باسکەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە بە 119 خاڵ بەرامبەر 62 خاڵ توانیان بەسەر تیمی چیندا سەربکەون و ئەمڕۆ دووشەممە یاری لەگەڵ ڤێنزوێلا دەکەن.

لە یارییەکانی تێنسیشدا سەرینا ویلیەمسی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە توانی بە 4-6 و 2-6 شکست بە دارییا گاڤریلۆڤای ئوسترالیا بدات و بچێتە خولی دوهەمی یارییەکانی تێنسەوە لە ئۆلۆمپیاد.

.

XS
SM
MD
LG