Accessibility links

کاربەدەستانی ئەمەریکا ترسی ئەوەیان هەیە تۆڕی تیرۆرستی لە ناو ئەمەریکادا هەبێت


دوای چەندان ساڵ لە کاری نهێنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستی بە ئاشکرا کردنی تۆڕێکی ڕیشەداکوتراوی لاواز کردووە کە ڕەنگە ببێتە تۆڕێکی تیرۆرستی و یارمەتی یەکتر بدەن. تەنانەت هاوکاتی ئەوەی کە زۆرێک لەو تیرۆرستانە ئامادەن خۆبەخۆش کار بکەن.

ئەوەی نیگەرانییەکان زیاد دەکات ئەوەیە ئەم تۆڕە ئاڵۆزانە لە شێوازی پەیوەندی و هاوکاریدان و پێدەچێت بۆ چەندان ساڵ بێت لە ئارادا بووبن و زۆر جار ئایدۆلۆژییەکانیان یەکتری لە گروپێکی دیکەی تیرۆستی جیادەکاتەوە.

بەرپرسێکی FBI دەڵێت ئاژانسەکەیان زۆری لەم حاڵەتانە لابووە و خۆشی ئاشنایە بە یەکێک لە حاڵەتەکانی ئەم دواییە و دەشڵێت بە هزری من ئەمە لە سەرانسەری ئەمەریکادا هەیە.

بەرپرسەکەیە FBI لە میانەی لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا بەو مەرجەی ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاند" ئاشکرابوو کە زۆرێک لەم تۆڕانە بەر لە داعش کورت کراوەیان بۆ گروپی دەوڵەتی ئیسلامی تیرۆرست بەکار هێنابوو".

نیگەرانییەکان لەم بارەیەوە گەیشتە کۆشکی سپی. پاش کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کاربەدەستانی ئاسایشی نیشتیمانی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەنتاگۆن، سەرۆک ئۆباما ڕایگەیاند " بڕوا دەکرێت هەنێک تۆڕ هەبن لێرە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە دەشێ چالاک بکرین". و گوتیشی پێویستە ئێمە کاری باشتر بکەین تا ئەو تۆڕانە بپچڕێنین.

کاربەدەستێکی پێشوی دژە تیرۆر هۆشداری ئەوە دەدات لەناوبردنی ئەم تۆڕانە ڕەنگە سەخت بێت چونکە ئەوەی کە ئەم تۆڕانە بە یەکەوە گرێ دەدات ناتوانیت بە ئاسانی لە ناوی بەری بە لە ناوبردنی گروپێکی تیرۆرستی.

سیاموس هوگێس جێگری بەڕێوەبەری زانکۆی جۆرج واشنتۆن بۆ بەرنامەکان لە سەر توندڕەوەی، دەڵێت جیاوازی نێوان گروپەکانی ئەلنوسڕە، داعش، ئەلقاعیدە و ئەلشەباب بۆ کەسانی ئاسیی هەمویان وەک یەکن بەبێ جیاوازی ئەوەی کە لە ڕاستیدا بنەماکانیان ئایدۆلۆژیایە کە ئەم خەڵکانە بەڕێوە دەبەن.

ناوبراو دەشڵێت ئەگەر سبەینێ داعشیش لە ناو ببرێت گروپێکی تر سەر هەڵدەدات.

XS
SM
MD
LG