Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆر ڕووەوە لەگەڵ داعشدا دوور نین لە یەک


 ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

دەسەڵاتدارانی ئێرانی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان بەسەر زانایەکی ئەتۆمیدا ڕادەگەیەنن هەرچەندە کە ساڵی 2010 پێشوازییەکی گەرموگوڕ لە گەڕانەوەکەی دەکرێت بۆ ئێران.

شەهرام ئەمیری، بە تاوانی سیخوڕایەتی کردن گوناهباردەکرێت و دادگا بڕیاری مردنی لەسەر دەدات و وەک دەمڕاستی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەڵێت ئەو بڕیارەی دادگا خراوەتە بەردەم دادگایەکی چاوپێداخشاندنەوە وە بڕیارەکەی وەک خۆی هێشتۆتەوە.

شەهرام ئەمیری
شەهرام ئەمیری

شەهرام ئەمیری، لە ساڵی 2009وەک دەگوترێت لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە بوو کاتێک دیارنەماوە و دواتر لە ئەمریکا دەردەکەوێت.

لە ساڵی 2010 دا جارێکی تر دیارنامێنێتەوە و باس دەکرا کە لە ڕێی باڵیۆزخانەی پاکستانەوە لە واشنتۆن داوای گەڕانەوەی کردووە بۆ ئێران.

ئەحمەدی ئەسکەندەری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت بێ هیچ گومانێک نهینی و شاردنەوەیەکی زۆری زانیارییەکان هەن لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و دەشڵێت تەنانەت ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی ئەم سزای مردنە بەسەر ئەو زانا ئەتۆمیەدا جەند رۆژێک پاش ئەوە دێت کە خانەوادەی زاناکە زانیبویان لە سێدارە دراوە.

ئەحمەد ئەسکەندەری لەوبڕوایەدا نییە جێبەجێکرنی ئەم سزای مردنە پەیامێک بێت بۆ ڕۆژئاوا، بە تایبەتیش بۆ ئەمریکا وەک دەڵێت هێندەی ئەوەی پەیامێکە بۆ ناوخۆی ئێران و دەشڵێت بۆ جاوترساندنی هەموو ئەوانەیە کە زانیارییان لەلایە تا نەیدرکێنن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەحمەد ئەسکەندەری باسیش لەوە دەکات کە حکومەتەکەی حەسەن ڕۆحانی تا ئێستا نەیوێراوە ڕێگە لەم لەسێدارەدانانە بگرێت هەر بۆیە دەکرێت وەک بەشێک لە ململانێی ناو دەسەڵات لە ئێراندا لێی بڕوانرێت، ململانێی نێوان توندڕەوان و میانڕەوان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:13 0:00

XS
SM
MD
LG