Accessibility links

برسیەتی وەکو چەکی شەر لە سوریا، یەمەن و نێجیریا


برسیەتی وەکو چەکی شەر لە سوریا، یەمەن و نێجیریا

لە کاتێکدا لەوانەیە ساێلوەکانی گەنم لە زۆری وڵاتانی رۆژئاوادا پڕ بن لە گەنم، دەیان میلیۆن کەس لە بەرامبەر مەترسی برسیەتی و بێ خواردنیدان، لە دەمێکدا برسیەتی وەکو چەکێکی شەر بە کار دەهێنرێت.

دوو لە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دوایانەدا رایانگەیاند کە فەرەتر لە 50 میلیۆن کەس لە 17 وڵاتی وێران بە شەڕدا لە بەرەمبەر قەیرانی خواردندایە.

سوریا و یەمەن لەسەر دەستەی ئەو لیستەدان کە لە لایەن رێکخراوەی کشت و کاڵ و بەرنامەی خواردنی جیهانیەوە راگەیندراوە.

لە یەمەن 14 میلیۆن کەس واتە فەرەتر لە نێوەی دانیشتوانی وڵاتەکەدا لە بەرامبەر قەیرانی خواردندان.

لە کاتێکدا لە سوریا 7./8 میلیۆن کەس یان 37% دەم و دەست پێویستیان بە خواردن هەیە.

نیجیریاش بە هەمان شێوە کە لە ساڵی 2009 وە تووشت شەری یاخیبوەکانی بۆکو حەرام بوە.

XS
SM
MD
LG