Accessibility links

دڵنیابوون لە سازدانی هەڵبژاردنێکی عادیلانە لە ئەمریکادا


لەم ساتەی ئەم هەڵبژاردنە پڕ هاژوهوژەدا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادا ، راستڕەوان و چەپڕەوان گومانیان لە بێخەوشی سیستمی دەنگدانی ئەمەریکایی دەربڕیوە . ستیڤ بارەگۆنا لە دەنگی ئەمەریکا لە راپۆرتەکەیدا سەنگ دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن بەرپرسانی خۆجێی هەڵبژرادن دڵنیادەبن لەوەی هەموو دەنگێک هەژمار دەکرێت.

ساتەوەختێکی هەڵبژاردنێکی گەرم و پڕ ململانێیە. دۆنەڵد ترەمپ دەڵیت دەبێ راستگۆبم لەگەڵتاندا ، من ترسم لەوە هەیە لە هەڵبژاردنەکەدا ساختەکاری بکرێت.

ئەوە ئەرکی خانم مارگرێت جێرگنسن ە ، دڵنیابوونە لەوەی هەموو دەنگێک هەژمار بکرێت. خانم مارگرێت جێرگنسن بەڕیوەبەر و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن لە ناوچەی مۆنگەمری دەڵێت ئەو کەسەی دەڵیت گزی لە هەڵبژاردنەکەدا دەکرێت ، رەنگە ئەو کەسە بێ ئاگا بێت و هیچ کاتێکی لەگەڵ بەڕێوەبەری هەڵبژاردنەکەدا بەسەر نەبردبێت. بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردنەکە کاری زۆر دەکەن بۆ رێگرتن لە گزی و ساختەکاری.

چاودێران لە هەردوو پارتی سیاسی ئەمەریکا دەتوانن چاودێری هەموو بنکەیەکی دەنگدان بکەن. ئامێرەکانی دەنگدان دەتوانن چاودێری تۆمارنامەکانی دەنگدانی ئەلکترۆنی و کاغەز بکەن و ئەمەش کارێکی زۆر باوە. ئەگەر گومانی گزیکردن هەبێت ، بەرپرسانی هەڵبژاردنەکە دەتوانن بەراورد لەنێوان تۆمارنامەکاندا بکەن . بەڵام لە هەموو ناوچەکاندا ئەمە نییە. هەروەها بەرپرسان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی وردبینی بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن دەکەن بەر لەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە پەسەند بکەن.

خانم مارگرێت جێرگنسن بەڕیوەبەری هەڵبژاردن لە ناوچەی مۆنگەمری دەڵێت: ئێمە بەراورد لە نێوان ژمارەی ئەوانەی خۆیان ناونوس کردوە و لە نێوان ژمارەی ئەو پپسوڵانەی دەنگداندا دەکەین ، پاشان تەماشای ژمارەی ئەو دەنگدەرانە دەکەین کە بۆ پاڵیوراوەکان تۆمارکراون و لەگەڵ دەنگەکانی بە کاغەز دراون بەراوردیان دەکەین.

دەبێت دەنگدەران بەر لە پڕۆسەی دەنگدان خۆیان ناونوس بکەن. کۆماریەکان جەختیان لەسەر توندکردنی ناسنامە و بەڵگەنامەیان بۆ دەنگدانەکە کردوە ، بەڵام یاساکان لە هەندێ لە ستانەکاندا لەمساڵدا رێگریان لەو کارە کردوە و بۆ دەنگدەرانی کەمینەکان و دەرامەت نزمەکان و کەسانی بە ساڵدا چوو بە ناعادیلانە لە قەڵەمی دەدەن ، ئەو دەنگدەرانەی زۆر جار دەنگ بە دیموکراتەکان دەدەن.

چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەوانەی خۆیان بۆ دەنگدان ناونوس دەکەن کارێکە بە درێژای ساڵ ئەنجام دەدرێت. هەموو مانگێک ئێمە پرۆسەی 30 هەزار بەڵگەنامە دەکەین ، نەک تەنها دوو رۆژ لە ساڵیکدا.

جۆن فۆرتێیر پسپۆری کاروباری هەڵبژاردن دەڵیت ؛ ئەم لیستی ناوی دەنگدەرانە ، مەسەلەیەکی مشتومڕ لەسەرە. کۆماریەکان داوای خاوێنی ئەو لیستانە دەکەن ، هاوکات دیموکراتەکان نیگەرانن لە لابردنی ناوی دەنگدەران. ناوبراو دەشڵێت یاساکانی دەنگدان و ئامێری دەنگدان لە سەرانسەی وڵاتدا وەک یەک نین ، ئەمەش بڕی نیگەرانی لەسەر بێ خەوشی لە دەنگدانەکەدا دەخولقێنێت. هاوکات جۆن فۆرتێیر دەشڵێت ئێمە سیستمێکی دەنگدانی عادیلانەمان هەیە و ئاماژەی ئەوەش دەکات کە ئەگەر بەو سیستمە بگوترێت ساختەی تیدا دەکرێت ، ئەوە لە قەبارەی راستی خۆی گەورەکراوە و بەو جۆرە نییە.

XS
SM
MD
LG