ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە پشتڕاستی کرد زانایەکی ناوکی لەسێدارە داوە کە زانیاری نهێنی لە بارەی بەرنامەی ناوکی وڵاتەکەوە داوە بە دەزگازگاکانی زانیاری ئەمەریکا.
ئاژانسی پەیام و نووچەی ئیرنا لە زاری غولام حوسەین موحسنی ئیژەیی گوتەبێژی دادگای ئێرانەوە پشتڕاستکردنی لە سێدارەدانی شەهرام ئەمیری ڕاگەیاند کە زانایەکی ناوکی ئێرانیە و تێگلاوی سیخوریەکی سەرسورهێنەر بووە کە پاش گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی بێ سەروشوێن مابوو.
راپۆرتی میدیا بیانییەکان لە زاری داکیەوە ڕادەگەینن کە شەهرام ئەمیری لەم هەفتەدا لە سێدارە دراوە و لە شاری کرماشان پرسەکەی بەرێوەچووە.
ئەمیری لە ساڵی 2009 لە دەمی حەجدا لە عەرەبستانی سعودی بێ سەروشوێن بوو کە پاش ساڵێک خۆێ لە ئەمەریکا دۆزییەوە و پاشان خۆی کردە بەشی ئێرانی لە باڵێۆزخانەی پاکستانی لە واشنتن و داوای گەڕانەوەی بۆ ئێران کرد کە لە دەمی گەڕانەوەی پێشوازیەکی گەرم و گۆڕ و قارەمانانەی لێکرابوو.