Accessibility links

دەسپێکردنی ئۆلۆمپیادی هاوینی 2016 لە بەرازیل


ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد لە ڕیۆ بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس دەستیپێکرد.

دەرهێنەری سەرەکی ڕێوڕەسمەکە، مارکۆ بالیچ، کەسێکە کە ناومۆ نییە بە ڕێوڕسمە گەورەکانی جیهان. ئەو هەتا ئێستا 17 ڕێوڕەسمی لە پێنج وڵاتی جیاوازدا بەڕێوە بردووە لە ناویاندا ئۆلۆمپیادی زستانەی تورینی ساڵی 2006 و یارییەکانی سۆچی ساڵی 2014.

ئەو هەوڵی دا نمایشێکی هەستیار پێشکەش بکات کە تەنها تیشک نەخاتە سەر ئاستەنگەکانی کۆمەڵایەتی و ئابوری بەرازیل بەڵکو هەوڵی دا پەیامێک لەبارەی ژینگەو داهاتوی زەوی پێشکەش بکات.

ئەو پەیامەش تەنانەت لە ترایسکیلە ڕەنگاوڕەنگەکاندا دەبیندرا کە لە پێش هەر تیمێکەوە دەڕۆشتن و گوڵ و شەتڵی تێدابوو.

بە ملیاران خەڵکی لە سەرانسەری جیهانەوە بە ڕێگای تەلەفیزیۆن ڕۆژی هەینی تەماشای ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد و پێشوازیان لە زیاتر لە 200 تیمی ئۆلۆمپیاد کرد لە ناویاندا یەکەم تیمی پەنابەرانیش. ئەو تیمە بریتییە لە 10 وەرزشوانی سودانی باشور، ئیتیۆپیا،کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و سوریا و هەمویان لەلایەن کۆمیتەی ئۆلۆمپیادی ئەو وڵاتانەوە هەڵبژێردراون کە ئێشتا لەوێ نیشتەجێن وەکو کینیا، لۆکسمبەرگ، بەرازیل، بەلجیکا و ئەڵمانیا. ئەو تیمە بریتین لە 6 پیاو و 4 ژن.

سەرۆک ئۆباما ڕۆژی هەینی لە لاپەڕەی تویتەری خۆی نوسیبوی ئەمشەو بۆ یەکەم جار تیمی پەنابەران لە بەردەم جیهان دەوەستن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە دەتوانی سەرکەوتن بە دەستبهێنیت ئەگەر خەڵکی هەر کوێیەک بیت.

XS
SM
MD
LG