Accessibility links

ژاپۆن یادی 71هەمین ساڵی هێرشی ناوکی بۆ سەر هیرۆشیما دەکاتەوە


ڕۆژی شەممە ژاپۆن یادی 71 هەمین ساڵی هێرشی ناوکی ئەمەریکای کردەوە بۆ سەر هیرۆشیما کە بوو بە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگی جیهانی دووهەم.

نزیکەی 50 هەزار کەس لە پارکی ئاشتی هیرۆشیما لە نزیک ناوەندی بۆمبەکە کۆبونەوە.

شارەوانی شارەکە کەزومی ماتسوی داوای لە ڕێبەرانی جیهان کرد کە سەردانی ئەو شوێنە بەکەن هەر وەکو چۆن سەرۆک ئۆباما لە مانگی 5 دا سەردانی کرد.

ماتسوی گوتیشی سەردانێکی وەکو ئەوەی ئۆباما دەردی ڕاستەقینەی بۆمبارانی ئەتۆمی لە هەر دڵو هزرێکدا دەهەژێنێت.

هێرشی سەر هیرۆشیما نزیکەی 140 هەزار کەسی دەستبەجێ یان بەهۆی کاریگەرییەکانی پاش بۆمبەکە کوشت. پاش سێ ڕۆژ بۆمبێکی تر گیرایە شاری بەندەری ناگاساکی و لەوێش نزیکەی 70 هەزار کەس کورژان.

واشنتۆن دەڵێت ئەو هێرشە گرنگە بوو بۆ ئەوەی خێراتر کۆتایی بە جەنگی جیهانی بهێندرێت. 6 ڕۆژ پاش هێرشەکەی ناگاساکی ژاپۆن خۆی دایە دەستەوەو کۆتایی بە شەڕ هات.

کاتێک سەرۆک ئۆباما لە مانگی 5دا سەردانی شوێنەوارەکەی کرد گوتی " ئێمە بەرپرسارێتییەکی هاوبەشمان هەیە کە بە ڕاستەوخۆ بڕوانینە مێژوو. ئێمە دەبێت بپرسین کە دەبێت چی جیاواز بکەین بۆ ئەوەی جارێکی تر کارەساتێکی هاوشێوە ڕوو نەداتەوە. ئێمە پێویستە جارێکی تر خۆمان وەکو مرۆڤ پێکەو ببەستینەوە".

سەرۆک ئۆباما یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا بوو سەدانی ئەو شوێنە بکات. ئەو داوای لێبوردنی نەکرد بۆ هێرشەکە و گوتی نایەوێت جارێکی تر پێداچوونەوە بەسەر بڕیارەکەی سەرۆکی ئەوکاتە هێری تورمان بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG