Accessibility links

سەرۆک ئۆباما هیوای سەرکەوتن بۆ تیمی ئۆلۆمپیادی ئەمەریکا دەخوازێت


لە وتاری ئەم هەفتەیەیدا سەرۆک ئۆباما پیرۆزبایی دەسپێکردنی ئۆلۆمپیادی هاوینەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ تیمی ئەمەریکا خواست لە کاتێکدا پێشەبڕکێ لە ئاستی جیهانی دەکەن. سەرۆک ڕایگەیاند تیمی ئەمەریکا بیری جیهانی دەهێننەوە کە بۆچی ئەمەریکا هەمیشە نمونەی وڵاتێکی کۆچبەرانە کە هێزو تواناکانی بە جیاوازییەکانی دەردەکەوێت و شانازی بە یەکگرتووی نیشتیمانەکمان دەکات.

سەرۆک ئۆباما سوپاسی دەستەی ئۆلۆمپیادی ئەمەریکا و وەرزشوانەکانی ئۆلۆمپیادی کرد بۆ ئەوەی بە باشترین شێوەی نوێنەرایەتی ئەمەریکا دەکەن.

بەشداربوانی ئێمە لە ئۆلۆمپیاددا هەمیشە خواستەکانمان بیر دەخەنەوە کە گرنگ نییە لە کوێیە هاتبی، دەتوانیت سەرکەوتوو بیت بە سوربونت و پێداگریت. ئەمە تەنها ڕوحیەتی وەرزشوانەکانمان نییە بەڵکو ئەمە ڕوحیەتی هەمو ئەمەریکاییەکە.

شایانی باسە ئۆلۆمپیادی هاوینەی 2016 ڕۆژی هەینی لە شاری ڕیۆ دێ ژێنێرۆی بەرازیل دەستی پێکرد.

XS
SM
MD
LG