Accessibility links

پیاوێکی ئێرانی بە گومانی پەیوەندی بە تیرۆرسم لە بەرازیل دەستگیر دەکرێت


پۆلیسی بەرازیل هاووڵاتیەکی ئێرانی دەستگیر کردووە بە گومانی ئەوەی کە پەیوەندی بە تیرۆرسمەوە هەیە لە شاری چویی ناوچەی ڕیۆ گراندی دو سولی باشوری بەرازیل.

پوریا پەیکانی لە 15 ی مانگی 7 وە لەلایەن دەزگای موخابەراتی بەرازیلەوە چاودێری دەکرا.

ڕاپۆرتە خۆجێییەکان دەڵێن فەرمانی دەستگیر کردنی و گێرانەوەی دەرا و پەیکانی لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا دەیویست بە پاس بڕوات بۆ ئورگوای دەستگیر کرا.

وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە بەیاننامەیکی بڵاو کردەوە و دەڵێت فەرمانی گێرانەوەی بۆیە دەرکراوە چونکە ئەو بە نایاسایی لە بەرازیل دەژێت. لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە کە " ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی ئاساییە لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا بۆ کەسانێک کە بەڵگە نامەی تەواویان نییە، بە بێ ڤیسا یان مەوڵەتی مانەوە لە وڵاتێکدا بن".

کاربەدەستان دەڵێن پەیکانی کاتێک گومانی لێ کرا کە لە فڕۆکەخانەی گوارولهۆس بینرا وێنەی دەگرت. پۆلیس دەڵێت ئەو پیاوە لە مانگی 3 بە پاسەپۆرتە ئێرانییەکەی چۆتە نێو بەڕازیلەوە. ئەو دوو جار گوایە گڕواوەتەوە بۆ ئەو فڕۆکەخانەیەو وێنەی زیاتری گرتووە.

کاربەدەستان پاشان وێنەکانی پەیکانیان نارد بۆ هەمو فڕۆکەخانەکانی بەڕازیل و دەزگا موخابەراتییەکانی کە بەرپرسن لە ئاسایشی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد. جگە لەم پیاوە پۆلیسی بەرازیلی 10 کەسی تریان لە مانگی 7 دەستگیر کردووە کە گومانیان لێ دەکریت هەوڵی هێرشیان دابێت لە میانەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا لە ڕییۆ دێ ژێنێرۆ.

XS
SM
MD
LG