Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا کۆبونەوەیەکی ئاسایشی لە ئەنکەرە بەڕێوە دەبات


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت کاربەدەستانی باڵای حکومەت و لەشکر لە ماڵی سەرۆک وەزیران لە ئەنکەرە کۆدەبنەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت ئەو کۆبونەوەیەی ڕۆژی شەممە لەلایەن سەرۆک وەزیران بینالی یێڵدرم ڕێکخراوە کە تیایدا وەزیرانی دەرەوە، داد، ناوخۆو بەرگریش بەشداری دەکەن لەگەڵ فەرماندەی ستونە لەشکرییەکان و ئاژانسی موخابەرات و پۆلیسی نیشتیمانی.

تورکیا دەستی کردووە بە گۆڕانکاری لە بونیادەکانی ئاسایشیدا پاش کودەتا سەرنەکەوتووەەی کە لە 15 ی مانگی 7 ڕوویدا و زیاتر لە 270 کەس تیایدا کوژران.

دوابەدوای ئەوە حکومەت دەستیکرد بە سەرکوتکردنی ئەو کەسانەی کە گومان دەکات سەر بە کەسایەتی ئاینی دوورە وڵات فەتحوڵا گولەن بن. دەیان هەزار کەس لە کارەکانیان دەرکراون و یان دەستگیر کراون لە ناوەندەکانی لەشکری هێزی پۆلیس و داوەری تەنانەت کەرتی تایبەتیش.

XS
SM
MD
LG