Accessibility links

پاپا فرانسس نامەیەک دەنێرێت بۆ تیمی پەنابەرانی ئۆلۆمپیاد


پاپا فرانسس نامەیەکی ناردووە بۆ هاندانی یەکەم تیمی پەنابەران کە بەشداری لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاد دەکەن.

فرانسس هیوای سەرکەوتنی بۆ هەر یەک لەو 10 وەرزشوانە خواست و گوتی " هیوادارم ورەو و بەهێزی ئێوە بە یارییەکانی ئۆلۆمپیادەوە دەرکەوێت و ببێتە هۆی ئاشتی و هاوسۆزی". نامەکە بە زمانی ئیسپانی نوسراوەو ڕێککەوتی 26 ی مانگی 7 ی پێوەیە و لە ڕۆژی شەممە لەلایەن ڤاتیکانەوە بڵاو کرایەوە.

پاپا گوتیشی زانیاری لەسەر ژیاری هەر یەکەیان هەیە بە ڕێگای وتووێژەکان و ڕاپۆرتە هەواڵییەکان.

تیمێکی 10 وەرزشوان لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاددا نوێنەرایەتی سوریا، سودانی باشور، ئیتیۆپیا و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دەکەن کە بە تیمی پەنابەران ناسراون.

XS
SM
MD
LG